ئەمەی خوارەوە سێ تاکتیکی کاریگەرە بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی خەوت لێبکەوێت:
-شێوەی سەربازی

-بچۆ سەر جێگەکەت و سەرەتا هەندێك راهێنان بۆ خاوكردنەوەی ماسولكەكانی دەمو چاو بكە، وەك پێكەنین .
-دواتر خاوكردنەوە و درێژكردنی هەردوو دەستە بۆ خوارەوە .
-هەناسەیەكی قووڵ هەڵبكێشە و بەردەوام بە لەوەی بیر و هۆشت لای خاوكردنەوەی ماسولكەی قاچت بێت كاتێك پاڵدەكەوی.
-هەوڵ بدە بۆماوەی ١٠ چركە بیر لەهیچ مەكەرەوە ، تا هەستدەكەیت هەموو جەستەت چووەتە قۆناغی خاوبوونەوە.
-دواتر دەبێت هەوڵ بدەی تەنیا بیر لە دوو حاڵەت بكەیتەوە ، یەكەمیان وابیربكەیەوە تۆ لەناو بەلەمێكدایت و لەناوەراستی دەریاچەیەكدایە و سەیری ئاسمان دەكەی ، دووەمیان وابزانی وەك ئەوەی لەناو جۆلانەیەكدایت و بەهێواشی رادەژێنرێی.
شێوەی ٤+٧+٨

-بۆ ٤ چركە تەنها لەڕێی لوتتەوە هەناسەی قوڵ هەڵبمژە بۆ سیەکانت.
-دواتر بۆ ماوەی ٧ چركە هەناسە مەدە لوت و دەمت بگرە.
-پاشان شێوەی هەناسەدانەکە بگۆڕە و ئەمجارە بۆ ماوەی ٨ چركە تەنها لەڕێی دەمتەوە هەناسە بدە.
-ئێستا چەند جارێك ئەم كارانە دوبارە بكەرەوە هەتا ئەو كاتەی بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت خەوت لێکەوتووە.
هەوڵبدە نەخەویت
ئەم جۆرەیان بە Paradoxical Intention for Insomnia ناودەبرێت و تاکتیکەکە ئەوەیە کە بە مێشکت دەڵێیت ناتەوێت بخەویت و دەتەوێت لەسەر جێگاکە بمێنیتەوە، بەو جۆرە دەرونت ئارام دەبێتەوە و ترست لەوە نامێنێت خەوت لێنەکەوێت، هەر بۆیە بەبێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت دەچیتە قوڵایی خەوەوە.
زانیاری تەندرووستی

خەوزڕان و نەخەوتن زیانی زۆری تەندرووستی هەیە بەتایبەت بۆ دڵ و خوێنبەرەکان و لەکاتی ئەو کێشەیەدا پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت.