بنكۆڵكارى، ڕۆجیار هێمن
پیته‌ر گاڵبرێس، ئه‌و پیاوه‌ی كه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى و پشتیوانى كورد دهردهكهورێت، له ئه‌مریكاش ستون نوس و دیپۆلۆماتكاره، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دهڵاڵهكانى نه‌وت هه‌رێم، له‌ڕێگه‌ى كارى راوێژكاری و نێوه‌ندگیرییه‌وه له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاكاندا ده‌یان ملیۆن دۆلارى ده‌ستكه‌وتووه.
پیته‌ر ودارد گاڵبرێس له ساڵى 1950 له شارى بۆستن له ویلایه‌تى ماساچۆسێتس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌دایكبووه. له ساڵى 1979 به وه‌رگرتنى پۆستى ئه‌ندامى لیژهى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (سینات) به فه‌رمى رۆڵ و كاریگه‌رى خۆى له دنیاى سیاسه‌تدا له ئه‌مریكا نیشاندا. له ساڵانى سه‌ره‌تاى 1990 كاندا كه‌یسى كیمیابارانى هه‌ڵبجه‌ى له ئه‌مریكا وروژاند له دژى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن. پاشان له ساڵى 1993 بۆ 1998 بووه باڵیۆزى ئه‌مریكا له كرواتیا. له ساڵى 1995، بووه یه‌كێك له پایه‌كانى پشت رێككه‌وتننامه‌ى (ئێردوت) كه كۆتاى به شه‌ڕى سه‌ربه‌خۆى كرواتیان هێنا.
لەسەروبەندى ڕوخانى ڕ‌ژێمى بەعس گاڵبرێس بووە ڕاوێژکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان
له سه‌روبه‌ندى ڕوخانى رژێمى به‌عس گاڵبرێس به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێشینهییهى كه له‌گه‌ڵ كورد هه‌یبووه رویكرده هه‌رێمى كوردستان، بووه راوێژكارى حكومه‌تى هه‌رێم. ئه‌م كاره به‌رده‌وامبوو تا كاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق، له ساڵى 2005 بووه یه‌كێك له‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه دیارانه‌ى كه یارمه‌تى كورد-ی‌دا له چه‌سپاندنى مافه‌كانى له‌كاتى نوسینوهى ده‌ستورى عێراق-دا. دواتر به‌رده‌وامبوو له كاره‌كه‌ى وه‌ك دیپلۆماتكار و له ساڵى 2006 كتێبى (The end of Iraq) واته (كۆتاى عێراق)ى نوسى. له ساڵى ٢٠٠٦ كتێبى (Unintended consequences) نوسى كه له‌باره‌ى سیاسه‌تى ئیداره‌كه‌ى جۆرج بوش ده‌كات له‌كاتى روخانى رژێمى سه‌دام حسێن دا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى یه‌كه‌مین كتێبى كه بهڵگهنامهییهكى تایبه‌ته له‌سه‌ر سه‌دام حسێن به‌ناوى (Saddam’s documents) له ساڵى 1992 نوسیویهتى.
ئه‌م هه‌موو تێكه‌ڵبوونه له‌گه‌ڵ كورد، په‌یوه‌ستبوون به كێشه‌كانى كورد-ەوە، وایكرد گاڵبرسێ ببێته یه‌كێك له‌و ئایكۆنانهى كه كورد له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا پشتى پێ ببه‌ستێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى، ئه‌و وێنه جوانه‌ى كه له مێشكى سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سانى دیارى كورددا بۆ گاڵبرێس كیشراوه به‌هۆى كاره‌كانییه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه وێنه دروسته‌كه‌یه؟ ئایا گاڵبرێس فریشهى رزگارى كورده؟، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه ره‌نگه ئازاربه‌خش ببێت، چونكه ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن بازرگانێكه كه له به‌رگى دیپلۆماتكارێكدا خۆى حه‌شارداوه.
به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه له بنكۆڵكارییهكى كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسى نه‌رویژى رۆژنامه‌ى (Dagens Naeringsliv) ئاشكراكراون “گاڵبرێس بڕى 115 ملیۆ دۆلارى وه‌رگرتووه به‌هۆى ناوهنگیركردنى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیانى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى له‌كاتى به‌ستنى رێككه‌وتنامه‌یه‌كى نه‌وتیدا له ساڵى 2004”.
به‌پێى به‌ڵگه‌كان “گاڵبرێس له به‌هارى ساڵى 2004، كه ئه‌وكات راوێژكارى حكومه‌تى هه‌رێم بووه نێوه‌ندگیرى كردووه له‌نێوان كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ-ى ئهرویجى كه له ئێستادا كارى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌كات له كێڵگه‌ى تاوكێ و حكومه‌تى هه‌رێمدا، بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستێك بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نه‌وتى ئه‌و كێڵگه‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا بڕى 115 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه”.
له‌دواى ئاشكرابوونى ئه‌م بابه‌ته‌وه به‌شێكى زۆرى به‌رپرسانى عێراق شۆكبوونى خۆیان راگه‌یاند و گومانى خۆیان خسته‌ڕوو له‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه پێیوایه “ئه‌مریكا به‌هۆى چاوتێبڕینى له نه‌وته‌كه‌ى عێراق-ى رزگاركردووه”، به‌شداریكردنى كه‌سێكى وه‌ك گاڵبرێس كه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى له‌و شێوه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى وه‌ك دى ئێ ئۆ هه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كى لاواز نیه.
گاڵبرێس لەنێوەندگیرى حکومەتى هەرێم کۆمپانیا دى ئێن ئۆ ١١٥ ملیۆن دۆلار قازانج کردووه
له‌و باره‌یه‌وه فه‌یسه‌ڵ ئه‌مین ئه‌ل-ئیسترابادى، كه داڕێژهرهوهى پێشكه‌وتووى یاسا بووه له حكومه‌تى عێراق و باڵیۆزى عێراق بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵى 2004 بۆ 2007 گۆمانى خۆى له‌باره‌ى گفتوگۆكانى ده‌ستور له‌وكاته‌دا له عێراق ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت :”بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى به‌شداریكردووه له نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق-دا توشى سه‌رسامى كرم و هیچ قسه‌یه‌كم پێ ناكرێت”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات :”كۆمپانیاكه نوێنه‌رى تایبه‌تى هه‌بووه له ژورى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوردا”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كانى په‌یوه‌ندى گاڵبرێس به دى ئێن ئۆ، له‌سه‌ر نوسینگه‌ى ده‌ستورى عێراق هێڵج ئیدى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى ده‌ڵێت :”گاڵبرێس یارمه‌تیدان له‌كاتى واژوو كردنى رێككه‌وتننامه‌ى كێڵگه‌ى تاوكێ-دا و راوێژكارى كۆمپانیاكه‌مان بووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه باسى گفتوگۆكانى ده‌ستورمان نه‌كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ پێشنیار و دهستتێوهردانێكیشمان بۆ ده‌ستور نه‌بووه”.
ئه‌و دیپلۆماتكاره پێشووه‌ى ئه‌مریكا رهتیناكاتهوه كه نێوه‌ندگیرى له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و دى ئێن ئۆ-دا كردبێت، ئه‌و كارهشى به كارێكى بێ خه‌وش داده‌نێت، چونكه وه‌ك خۆى باسى ده‌كات “ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك به‌رپرسێكى ئه‌مریكى یان كه‌سێكى خاوه‌ن پۆست له حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌و كاته‌دا نه‌هاتووه‌ته عێراق، به‌ڵكو وه‌ك هاوڵاتییه‌كى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كارانه‌ى كردووه”.
له‌و باره‌یه‌وه پیته‌ر گاڵبرێس ده‌ڵێت :”له به‌هارى ساڵى 2004 وه‌ك نێوه‌ندگیرێك كارمده‌كرد له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى-ى نه‌رویجی دا، بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى نه‌وتى بكه‌ن، به درێژاى به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆكانى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق-یش له ساڵى 2005 دا به‌رده‌وامبووه له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ”.
رونیشیدهكاتهوه :”به‌درێژى ئه‌م ماوه‌یه هیچ پۆستێكى حكومه‌تى ئه‌مریكاى به‌ڕێوه‌نه‌بردووه له عێراق ، به‌ڵكو وه‌ك هاوڵاتیه‌كى سه‌ربه‌خۆ رۆڵى خۆى بینیوه، ئه‌و رۆڵه دوو لایهنهیهشى كه بینیویه‌تى زۆر گونجاو بووه”.
گاڵبرێس به شانازییه‌وه باسى كاره‌كه‌ى ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات :”من ته‌نیا ئه‌و چالاكییه بازرگانیانهم ئه‌نجامداون كه له‌گه‌ڵ تێڕوانینى سیاسى دورودرێژى من به‌ته‌واوه‌تى یه‌كده‌گرنه‌وه. بڕوام وایه كاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ دى ئێن ئۆ و كۆمپانیاكانى تریش یارمه‌تیده‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان بنیاتبنرێت كه یارمه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات بۆ بونیادنانى ژێرخانێكى ئابورى و ئه‌مه‌ش ئه‌و ئۆتۆنۆمیهیه كه خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆزگه‌ى ده‌خوازن”.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو :”له‌هه‌مان كاتدا ره‌نگه منیش به‌رژه‌وه‌ندیم هه‌بووبێت، به‌ڵام هیچ به‌ریه‌ككه‌وتن و دژیه‌كییه‌ك نابیم”.
گاڵبرێس: بەرژوەندیم هەبووە لەڕێکەوتنى دى ئێن ئۆ و حکومەتى هەرێمى کوردستان
له باره‌ى كاره‌كه‌شى وه‌ك راوێژكارى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ى له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره وه‌ریگرتووه ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مریكیه ئاشكرایده‌كات :”حكومه‌تى هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ى پێ نه‌داوم، به‌ڵام ئاگادارى ئه‌وه‌بووه كه كۆمپانیاى دى ئێ ئۆ پاره‌ى به من داوه”.
ئاشكرابوونى ئه‌م به‌ڵگانه له سه‌ر گاڵبرێس كاردانه‌وه‌ى توندى لێكهوتهوه و به‌و هۆیه‌وه به‌پرسانى به‌غدا سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه نه‌وتییه‌كانى هه‌ولێر به نایاساى ناوده‌به‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولهادى ئه‌ل-حه‌سه‌نى كه به‌رپرسى پێشوى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز بووه له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت :” ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى گاڵبرسێ كارێكى ناڕاستبووه، چونكه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندى هه‌بووه، ده‌ستكه‌وته مادییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى تێكه‌ڵبوون”.
هه‌رچه‌نده گاڵبرێس ره‌تیده‌كاته‌وه بڕى ئه‌و پاره‌یه ئاشكرابكات كه له دى ئێن ئۆى وه‌رگرتووه له بر كاره‌كه‌ى، به‌ڵام هاوبه‌شه بازرگانه‌كه‌ى كه ناوى ئندرێ رۆسجۆ-ه و خه‌ڵكى نه‌رویجه ورده‌كارییه‌كان ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت :”سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ئێمه وه‌ك راوێژكار وه‌رمانده‌گرت، بڕى 10%ى سه‌رجه‌مى كێڵگه‌ى تاوكێ-مان پێ درا”.
به‌پێى ئه‌و بهڵگانهشى كه گروپه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ئاشكرایانكردون و له به‌ڵگه‌یه‌كى كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ-وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3ى كانونى یه‌كه‌مى 2006، رۆسج و گاڵبرێس به‌ڕێژه‌ى 5% بۆ هه‌ریه‌كێكیان داهاتیان كۆكردوه‌ته‌وه له كێڵگه‌ى تاوكێ.
له باره‌ى ئه‌م كاره‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى دى ئێ ئۆ گاڵبرێس به كه‌سێكى بازرگان ناوده‌بات و ده‌ڵێت :”به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه به‌ڕێز گاڵبرێس له ساڵى 2004 دا وه‌ك بازرگانێك كارى كردووه و هیچ پۆستێكى سیاسى نه‌بووه. له‌و كاته‌شدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌زمونێكى كه‌م و زانیارییه‌كى كه‌ممان له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بووه به پێویستمان زانى به‌ڕێز گاڵبرێس وه‌ك راوێژكر به‌كاربهێنین له قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه‌ماندا”.
لێكدانه‌وه كردن بۆ ئه‌و داهاته‌ى كه گاڵبرێس له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستى كه‌وتووه بۆشیكهرهوهیهك ره‌نگه كارێكى سه‌خت نه‌بێت، هه‌ر بۆیه ئاڕى مارتن برێنتزێن، شیكه‌ره‌وه‌ى بوارى نه‌وت له ئۆسلۆ ده‌ڵێت :”كێڵگه‌ى تاوكێ به 230 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت خه‌مڵێنراوه، به به‌رده‌وامیش بیرى نوێ هه‌ڵده‌كه‌ندرێن و ده‌دۆزرێنه‌وه، له به‌ر ئه‌وه گه‌ر بڕى 5%ى ئه‌م كێڵگه‌یه بشكێنرێته‌وه به پاره ئه‌وه ده‌كاته بڕى به لانى كه‌مه‌وه 115 ملیۆن دۆلار”.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا باسمان له ساڵانى رابردوو كردبێت، ئه‌وه گرنگه باس له رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانى گاڵبرسێ له ئێستاى كوردستا و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌ین، كه گومانى ئه‌وه ده‌خه‌نه پێشچاو كه ئه‌م كه‌سایه‌تیه تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كى نهێنى كارى راوێژكارى بكات.
گاڵبرێس ڕاوێژەکانى بەشێوەیەکى نهێنى بە پارتى دیموکراتى کوردستان دەدات
مانگى ئه‌یلولى ساڵى 2018، ئه‌و مانگه‌بوو كه تێیدا گرژى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان گه‌یشته لوتكه له به‌غدا، چونكه یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵحى كاندید كرد بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و به پشكى خۆى ده‌زانى، له هه‌مانكاتدا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان-یش فوئاد، حسێن-ى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرد، ركابه‌رییه‌كى زۆر له‌نێوانیاندا دروستبوو به‌وهۆیه‌وه.
گاڵبرسێ وه‌ك دیپلۆماتكارێك و ناوێكى ناسراو له‌نێو سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق-دا بێلایه‌نى هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو پشتى فوئاد حسێن-ى گرت و به كه‌سێكى شیاوى زانى بۆ ئه‌و پۆشته كه كاندیدى پارتى بوو.
له ڕۆژى 26ى ئه‌یلولى 2018، واته ته‌نیا شه‌ش ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ببێته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (روداو) كه كه‌ناڵێكى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان-ه باس له شیاوى فوئاد حسێن ده‌كات و ده‌ڵێت: ” زۆر خۆشحاڵبووم به‌وه‌ى كه دكتۆر فوئاد حسێن خۆى كاندید كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، دڵنیام ئه‌و كه‌سه گونجاوه‌یه كه ده‌توانێت كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت بۆ ئه‌و كاره ئه‌وه دكتۆر فوئاده، چونكه به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى له‌ناو دڵیدایه. پیاوێكى نه‌رمه به‌ڵام زیادله‌پێویست زیره‌كه. خاوه‌نى په‌یوه‌ندیى و پێگه‌یه‌كى باشه له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
سامانى ئێستاى گاڵبرێس یه‌كێتى تره له‌و بابه‌تانه‌ى كه ناكرێت باسى لێوه نه‌كرێت، چونكه دیاستهوه نیشانه‌ى پرسیارى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره، چونكه به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى (celebstrendnow) كه سامانى كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى ئه‌مریكا و جیهان ئاشكراده‌كات، گالبرێس ته‌نیا خاوه‌نى (یه‌ك ملیۆن دۆلار) سه‌روه‌ته له‌رووى یاساییه‌وه.
ئه‌و سامانه‌ى كه گاڵبرێس كۆیكردووه‌ته‌وه و له‌رووى یاساییه‌وه هه‌یه‌تى له‌ناو ئه‌مریكا-دا گه‌ر به‌راورد بكرێت به ته‌نیا ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له‌برى نێوهندگیرییهكى له‌نێوان هه‌رێم و كۆمپانیاى دی ئێن ئۆ، وه‌ریگرتووه به‌راورد نه‌كراوه.
ره‌نگه بازرگانى و سیاسه‌ت دوو لایه‌نى زه‌قى رووكه‌شى گاڵبرێس بن، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا بازرگانى-یش بوونى هه‌یه، چونكه له ئێستادا گاڵبرێس یه‌كێكه له ئه‌ندامه دامهزرێنهرهكانى (زانكۆى ئه‌مریكى له كوردستان) له شارى دهۆك، كه دیسانه‌وه ئه‌م زانكۆیه ده‌كه‌وێته زۆنى زه‌ردى هه‌رێم، له هه‌مووشى گرنگتر بیناى ئه‌م زانكۆیه بینایه‌كى تایبه‌ته و به‌ناوى (بیناى موسته‌فا بارزانى) ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى (سمیل) له دهۆك.
گاڵبرێس نوسینه‌كانى له (فۆرن پۆڵه‌سى، ده‌یلى بێست، یوئێن دیسپاچ، نیو یۆرك تایمز) به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى بڵاوده‌كاته‌وه.
نوسین وه‌ك به‌شێكى دانه‌بڕاو له ژیانى ئه‌م ستونوسهیه، له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامه له نوسین، یه‌كێك له‌و بابهتانهشى كه زۆر به زه‌قى باره‌یه‌وه ده‌نوسێت كورد و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا یه له‌گه‌ڵ ئێران. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده كه‌یان نوسێت دیسانه‌وه لایه‌نگرى بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێوه دیاره.
گاڵبرێس نوسینه‌كانى له (فۆرن پۆڵه‌سى، ده‌یلى بێست، یوئێن دیسپاچ، نیو یۆرك تایمز) به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى بڵاوده‌كاته‌وه.
له ئێستادا پیته‌ر گاڵبرێس وه‌ك نوسه‌رێك و سیاسهتمهدارێكى پێشووى پارتى دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا، له وڵاته‌كه‌ى خۆى ژیان به‌سه‌رده‌بات و به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ كارى سیاسى ناكات.