ئاژانسى وڵات
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر برنجدا ده‌گرن له شارى سلێمانى كه به‌هۆى خراپ هه‌ڵگرتنییه‌وه ماوه‌ى به‌سه‌رچووه، هاووڵاتیانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥ى ئه‌یلول، لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى بڵاویانكرده‌وه ” له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه به‌هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتووه بڕێك برنج به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه و به‌شێكی تریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه له چه‌ند ماركێت و دوكانێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه”.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو “بڕی برنجه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له (750) كیلۆگرام زیاتره و له جۆره‌كانی (ئەلسوڵتان، مه‌رجان، دۆلفین، فاخر و تایله‌ند)ه و به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه”.
له كۆتایدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه “پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداربن، له‌كاتى كڕینى برنجدا دڵنیابنه‌وه له به‌روارى بهسهرچوونهكهى، بۆ ئه‌وه‌ى توشى كێشه‌ى ته‌ندروستى نه‌بن”.