ڕێكخەر و خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێن

  • September 14, 2019
  • 332 Views

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلولی 2019، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵدەبژێرێت.

بەپێی زانیاریەكان، دوو كەس بۆ پۆستی ڕێكخەری گشتی كاندیدن و 14 كەسیش كێبڕكێ بۆ پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندن دەكەن، یەكێك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیش كە سكرتێری جڤاتی گشتییە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هەڵبژێردرا و ڕاستەوخۆ بووە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن.

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە 7 كەس كە بریتیین لە ڕێكخەری گشتی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژوورەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو