له‌تیف شێخ مسته‌فا، پەرلەمانتاری پێشووی عێڕاق ڕایگەیاند كه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خه‌ڵكی كوردستان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ئاگادار بكاته‌وه كه تایبه‌ته به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق.
له‌تیف شێخ مسته‌فا، پسپۆری یاسای دەستوری و په‌رله‌مانتاری پێشوی په‌رله‌مانی عیراق پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستوری عیراق به‌گشتی كێشه‌ی نییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیاسیه‌كان و ئه‌جیندای هه‌ندێك وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی واش وێنا كراوه كه كێشه‌كانی ئێستای عیراق ده‌ستوره.
له‌تیف شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌بوایه په‌رله‌مانتارانی كورد به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق رازی نه‌بونایه بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه به‌پێی مادده‌ی 142 بۆ گۆڕینی ده‌ستور پێكی هێنا.
ڕوونیشیکردەوە ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستور بگۆڕن، ئه‌وانه كه ئه‌م سیستمه دیموكراسییه‌ی عیراقیان پێ هه‌رس ناكرێت و ده‌یانه‌وێت له‌ناوی به‌رن.