پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد

  • October 30, 2019
  • 421 Views
پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان درا و بە دەنگی 100 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 100 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوی و خانووە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەیە کە خانوو یان زەوی زێدەڕۆیان هەیە.

بەپێی یاساکە هەموو ئەو خانووانەش دەگرێتەوە کە لەسەردەمی حیزبی بەعس زێدەڕۆبوون و رووخێنراون، بەمەرجێک بەڵگەیان هەبێت کە پێش ساڵی 1991 ئەو خانووانە هی ئەوانە.

یاساکە لەسودى ئەوانەیە زەوى بێتاپۆیان هەیە

هەر بەپێی یاساکە هەموو ئەو خانووانەش دەگرێتەوە کە حکومەت تاوەکو ساڵی 2018 رووخاندوونی بەبیاونی زێدەڕۆی. یاساکەش لە رۆژی دەرچوونییەوە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێدەکرێت.

بەپێی پڕۆژە یاساكە، تاپۆكردنی زەوی خانووە زێدەڕۆكان جگەلەوەی لەناو ماستەرپلانی شارەكاندا، نابێت لە 200 مەتر زیاتر بێت، بەڵام لە ناحیەدا تاوەكو 400 مەتر ئاساییە، سوودمەند بوو بەنرخێكی گرانتر لەو نرخەی دیاریكراو زەویەکەی بۆی تاپۆ دەكرێت، کە 50%ی لە نرخی هەقیقی بازاڕ دەچێتە سەر.

بەپێی ئاماری شارەوانییەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 300 هەزار خانوو بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستکراون.

پڕۆژه‌بڕیاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان:

بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاساكە:

  • تاپۆكردنی زەوی خانووە زێدەڕۆكانی ناوشار نابێت لە 200 مەتر زیاتر بێت
  • لە ناحیەدا تاوەكو 400 مەتریش ئاساییە
  • ئەو كەسەی خانووەكەی بەناوە دەبێت پێشتر سوودمەند نەبووبێت
  • سوودمەند بوو بەنرخێكی گرانتر لە نرخی دیاریكراو زەویەکەی بۆی تاپۆ دەكرێت.

ئەو پارەیەی لە تاپۆکردنی خانووەکان وەردەگیرێت:

هەر بەپێی یاساكە تەنیا، 70% پارەكە بۆ گەیاندنی خزمەتگوازاری گەڕەكەكان خەرج دەكرێتەوە.

-%30ی پارەکە بۆ گەنجینەی حكومەت دەگەڕێتەوە
%70ی پارەکە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ خزمەتگوزاری گەڕەکەکان خەرجدەکرێت

پێشنیازی نرخی تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە

  • مەترێک زەوی لەسەنتەری پارێزگاکان لە 15 هەزارەوە بۆ 30 هەزار دینار
  • مەترێک زەوی لە سنووری قەزاکان لە 10 هەزارەوە تاوەکو 15 هەزار دینار
  • مەترێک زەوی لە سنووری شارۆچکەکان لە پێنج تاوەکو هەشت هەزار دینار

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو