كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عیراق ئاشكرایكرد، له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژى رابردودا هه‌زاران كه‌س بونه‌ته قوربانی، داواش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات دوربكه‌ونه‌وه له پێكدادان و پێویسته پابه‌ندی ئارامى خۆپیشاندانه‌كان بن.
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له‌ئه‌نجامى پێكدادانى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌شارى به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق له چه‌ند رۆژى رابردودا 100 كه‌س كوژراون و پێنج هه‌زار و 500 كه‌سیش برینداربون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، 339 كه‌س ده‌ستگیركراون و دواتر 343یان ئازادكراون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئاگر له 98 باره‌گاو موڵكى تایبه‌ت و گشتى به‌ردراوه.
كۆمسیۆنه‌كه داواش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات، پابه‌ندبن به پاراستنى ئارامى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و دوربكه‌ونه‌وه له پێكدادان، تا قوربانى زیاتر نه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ك داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات ئاسانكارى بۆ رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بكه‌ن و دوربكه‌ونه‌وه له‌ئه‌نجامدانى پێشێلكارى له به‌رانبه‌ریان.