وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا:هۆشدارى دەدات وداوا له‌ هاووڵاتیه‌ كورده‌كانی ده‌كات سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.

  • November 2, 2019
  • 265 Views
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا:هۆشدارى دەدات وداوا له‌ هاووڵاتیه‌ كورده‌كانی ده‌كات سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ داوای له‌و هاووڵاتیه‌ كوردانه‌ كردووه‌ كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه‌، سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.

گۆڤاری دیر شپیگلی ئه‌ڵمانی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ هاووڵاتییه‌ كورده‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه‌، گه‌شت بۆ توركیا نه‌كه‌ن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژە بەوەش دەكات، لە ماوەی مانگێدا 14 هاووڵاتی كورد كە خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانین لە توركیا بە تۆمەتی هاوكاریكردنی تیرۆر دەستگیر كراون.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، توركیا ناوی ئەو كوردانەی لایە كە لە ئەڵمانیا چالاكوانن و چالاكییەكانیان ئەنجام دەدەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو