بەوێنە:خۆپیشاندەران گۆڕەپانی تەحریر دەڕازێننەوە بە دروشمەکانیان

  • November 3, 2019
  • 371 Views
بەوێنە:خۆپیشاندەران گۆڕەپانی تەحریر دەڕازێننەوە بە دروشمەکانیان

جیاواز لەخۆپیشاندانەکانى ڕابردووى عێراق ئەمجارە خۆپیشاندەران چەندین نەریتى جیاوازیان هێنایە گۆرەپانى خۆپیشاندانەکانى لەناوەڕاست وباشورى عێراق ،لەوانە هاوکارى لەنێوان خۆپیشاندەران وهێزەکانى ئاسایش ناردنى پەیامى جیاوازوکاریگەر بۆبەرپرسانى حکومەت،کۆکردنەوەى خۆڵ وخاشاک دوا خۆپیشاندانەکان وهاوکارى ژنان لەمەیدانەکانى خۆپیشاندان بەهاوکارى تەندروستى وئامادەکردنى خواردن.

ئەوەى لەهەمووان جیاوازتر دەبینرێت لەچەندڕۆژى ڕابردوو نەخشاندنى دیواربەندى شارەکانە لەلایەن هونەرمەندووێنەکێشەکانى کەبەشدارن لە خۆپیشاندانەکان.

بەم کارە خۆپیشاندەران دووپەیامیان گەیاند:

یەکەم چاوى میدیاکانیان بۆلاى خۆیان ڕاکێشا وپەیامێکى تریان بۆ بەرپرسانى وڵات نارد کە ئەوانیش وڵاتیان لەبەرپرسان خۆشتردەوێت.

بەشێک لەوێنەى بەشداربوانى خۆپیشاندانەکان کەلەنەخشاندنى دیواربەندەکان بەشدارن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو