سەدر ڕووى کردە ئێران

  • November 3, 2019
  • 544 Views
سەدر ڕووى کردە ئێران

شەوی رابردوو رێبەری رەوتی سەدر بەسەردانێكی لەناکاو لە شاری نەجەفەوە بەرەو ئێران بەڕێكەوتووە، ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو سەردانی ئێرانی كردووەو ئەمە دەبێتە دووەم سەردانی لەم مانگەدا. 

میدیاکانی عێراق و ئێران هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە. بەپێی میدیای ئێران سەید مستەفا یەعقووبی لەگەڵ بووە و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان چووەتە شاری قوم. تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هەواڵەکەی پشتڕاستنەکردووەتەوە و دیاریش نییە هۆكاری سەردانە لەناکاوەکەی سەدر بۆ ئێران چییە.

 ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە عێراق تادێت فراوانتر دەبێت، ئێران راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی عێراق و لەچەند رۆژی رابردوو هەواڵی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو