وڵات_مەعروف مەجید
بۆ یه‌كه‌مجار دوای خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كان له شاره‌كانی خواروو ناوه‌راستی عێراق، زاراوه‌ى توكتوك له میدیا، به تایبه‌ت شۆسیاڵمیدیا ده‌نگی دایه‌وه، ئه‌و زاراوه‌یه ناوه بۆ ئه‌و ئامێره ده‌وترا به‌شێك له خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان بۆ هاوكاری و گواستنه‌وه‌ی بریندار و شه‌هیده‌كانی ناو خۆپیشانده‌ران به‌كاریان ده‌هێنا، ئێستاش به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌متر ئاگایان له رووداوه‌كان بووه به لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه توك توك چیه و به‌چی ده‌وترێت توك توك، له گۆره‌پانه‌كانی خۆپیشانده‌راندا ده‌یان توك توك به ڕه‌نگی جیاواز به‌دیده‌كرێن، كه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه كاره‌كانیان ده‌كرد هه‌ر له به‌یانییه‌وه تا نیوه‌ی شه‌و بگره تا به‌ری به‌یان،له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه گرنگییه‌كی زۆریان پێ ده‌درێت.
به‌پێی زانیارییه سه‌رتاییه‌كان، نزیكه‌ی ٥٠٠ توك توك له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ده‌وروبه‌ری كار دهكهنو شانبه‌شانی خۆپیشانده‌ران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانن.
شۆفێری ئه‌م توك توكانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه دوای خۆپیشاندانه‌كان حكومه‌ت رێگه‌یان پێنه‌دا كاری پێبكه‌ن و قه‌ده‌غه‌یان بكات.
ناوی توك توك له چییه‌وه هاتووه؟
(تۆك تۆوك – باجاج) كه به عێراقی ناوی ده‌هێنرێت، به زمانی هندی پێی ده‌وترێت(رهكشه) به گشتیش پێی ده‌وترێت (تكاتیك) له به‌شێك له وڵاته هه‌ژار نیشینه‌كان بۆته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو، ئه‌م ئامێره به گواستنه‌وه‌ی ئاگرین كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه دیاری كراوه، له وڵاتانی ئاسیا بونیان هه‌یه به تایبه‌تی له وڵاتانی، میسر و سوودانبهشێوهیهك دروست كراوه شۆفێر له پێشه‌وه‌یه و له دواوه
شوێنی دانیشتن هه‌یه كه زۆركات سێ كه‌س ده‌گرێت و شوێنی هه‌ڵگرتنی كهلوپهلیی هه‌یه. به سوته‌مه‌نی به‌نزین كاردهكاتـ، درێژی ئامێره‌كه 2.62 مه‌تره پانییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر و سی سانتیمه، و20 سانتیم له زه‌وییه‌وه دووره، كێشه‌كه‌ی 325 كیلۆیه، ته‌نكی به‌نزینه‌كه‌ی 7 لیتر سوته‌مه‌نی ده‌گرێت، به‌گشتی نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له‌ناوشاردا ته‌نها یه‌ك لیتر یوتهمهنی به‌كارده‌هێنێت، هێزی كێشه‌ی هه‌شت ئه‌سپ و نیوی هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا توكتوك درێژه‌پێده‌ری هۆكاری گواستنه‌وه‌ی (ڕیكاشه)ی یابانییه، كه مرۆڤه‌كان هه‌ڵیان ده‌گرت و بۆ گواستنه‌وه به‌كارده‌هێنران، دواتر زیاتر گرنگی پێدرا و گه‌یشت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌كارده‌هێنرێن.
ووشه‌ی توكتوك باس له‌وه ده‌كرێ له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی تایله‌ندییه، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌وه‌ی پشتراستنهكردووهتهوه، ئه‌و وشه‌یه باس له‌وه ده‌كرێ له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌كاتی كارپێكردنی ئامێره‌كه ده‌نگێك ده‌رده‌كات هاوشێوه‌ى ده‌ربڕینى وشه‌كه‌یه.
یه‌كه‌م كۆمپانیا و كارگهش كه به‌رهه‌می هێنا، كارگه‌ی باجاجی هندی بوو، دواتر چه‌ند كارگه‌یه‌كی تر دروستیان كرد به تایبه‌تی له تایله‌ند.
له ساڵی شهستهكادا له وڵاتی هندستان به‌ده‌ركه‌وت و دواتر له ساڵی دووهه‌زاره‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی گرنگیان پێدرا به تایبه‌تی له ساڵی 2005 له وڵاتی میسر گرنگی زۆری پێدرا، به پێی ئاماره‌كان له‌و وڵاته‌دا، 30 ملیۆن كه‌س پشت به گواستنه‌وه‌ی ده‌به‌ستن وه‌كو ئامێرێكی گواستنه‌وه، 3 ملیۆن هه‌لی كاری ره‌خساندووه بۆ هاوڵاتیان، شه‌ش ملیۆن كه‌س وه‌كو سه‌رچاوه‌ی داهات به‌كاری ده‌هێنن، رۆژانه‌ی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك 100 جونه‌یهی میسرییه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی شه‌ش دۆلاری ئه‌مریكی، مانگانه نزیكه‌ی نۆ ملیار جونه‌یهی میسری دهستبهكارهێنهرانی ده‌كه‌وێت، 15 كارگه كاری دروستكردنی توك توك ده‌كه‌ن، سێ كۆمپانیای گه‌وره ئه‌و كاره‌یان قۆرخ كردووه، ساڵانه حكومه‌تی میسری 500 ملیۆن جونه‌هیی میسری وه‌كو باج و زه‌ریبه لێیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
له وڵاتی میسر حكومه‌ت به ده‌ست ئه‌م هۆكاری گواستنه‌وه‌یه گیری خواردوه و هه‌ر ساڵه‌و بریارێكی بۆدهردهكات، به‌م شێوه‌یه، ساڵی 2005 یه‌كه‌مجار هاتۆته ئه‌و ووڵاته‌وه، ساڵی 2008 حكومه‌ت ماده‌ی 7 له یاسای هاتوچۆ بۆ دیاری كرد، دواتر له ساڵی له ساڵی 2014 بۆماوه‌ی ساڵێك هاورده‌كردنه راگرت، دواتر له ساڵی 2015 به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتوچۆكۆدنی له شوێنه دیاره‌كانی وڵات قه‌ده‌غه‌كرد، ساڵی 2018 رێگه‌ی لێگرت ئه‌ویش به بیانوی ئه‌وه‌ی زیانی هه‌یه بۆ بهكارهێًنهرانی، له ساڵی 2019 بریاری گۆرینی توك توكی دا به مینی فان.
له زۆربه‌ی وڵاته به‌كارهێنه‌ره‌كانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رنشینه‌كانی دروست كردووه هه‌وڵی بنبركردنی ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رگای نییه و سه‌رنشینه‌كانی خۆیان نابه‌ستنه‌وه و به‌شێكی زۆری شۆفێره‌كان مۆڵه‌تیان نییه و ژماره و مۆڵه‌تی هاتوچۆیان نییه.
به‌شێكی به‌رچاو له‌و وڵاتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن بریتن له:
به‌نگلادیش، هندستان، ئه‌نده‌نوسیا، پاكستان، فلیپین، سریلانكا، تایلاند، ڤێتنام، چین، عێراق، ئه‌مه‌ریكای باكوور، كوبا، سلڤادۆر، غواتیمالا، پیرۆ،میسر، سودان، ئه‌سیوبیا.