کیسی چەوری ئاوساوییەکە کە لەسەر پێڵوی سەرەوە یان خوارەوەی چاو دروست دەبێت، بە هۆی گیرانی کونیلەی ڕژێنە چەورییەکانە کە دەکەونە قەراغی پێڵوی چاوەوە، دكتۆره کانی علی عمر پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو و جوانکاری چاو لهم بابهتهدا باس له هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری كیسی چهوری چاو دهكات.
ئەم کیسانە لە سەرەتادا بە شێوەی ئاوساوی و سوربونەوەو ئازار دەردەکەوێت، پاش چەند ڕۆژێک دەگۆڕێت بۆ گرێیەک کە ئازارو سوربونەوەی نیە.
چارەسەر:
1- گەرمی گەیاندن و مەساج کردنی پێڵوەکە بەم شێوازە:پارچەیەک قوماش یان لۆکەیەکی پاک بکرێتە ئاوێکی گەرم پاشان جوان بگوشرێت و بخرێتە سەر پێڵوەکە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولهك، پاشان بە هێواشی مەساج بکرێت بۆ پێڵوەکە، پێویستە دەست بشۆردرێت پێش مەساج کردن و ئەم شێوازە پێویستە ڕۆژانە 3 بۆ 4 جار دوبارە بکرێتەوە و %50 ی ئەم کیسانە بەم ڕێگایە نامێنێت.
2- لە هەندێكحاڵەت دا پێویستە قەترەو مەرهەمیش بەکاربهێنرێت.
3- لەوحاڵەتانەی کە کیسەکە پاش ئەو چارەسەرانەی سەرەوەش هەر مایەوە، بە ڕێگەی نەشتەرگەری بچوک لادەبرێت لەژێر بەنجی خۆجێی.