شەپۆلی رۆشناییەکان

  • November 3, 2019
  • 307 Views
شەپۆلی رۆشناییەکان

عومەر محمد

شەپۆلی رۆشناییەکان
خۆپیشاندانەکانی عێراق، بۆمن هەم مایەی دڵخۆشی بوون هەم مایەی تێرامان، ئەگەرچی ئێمە لە چوارچێوەی عێراقدا دەژین و لەروی سیاسیەوە هێشتا ئێمە دابراونین بەڵام ئێمەش وەک هەر ناعێراقییەک هەر لەتەلەفزیونەکان و سۆشیاڵ میدیاوە خۆپیشاندانەکانمان دەبینی .


ئەوەی بۆمن زۆر سەرنج و مایەی دڵخۆشی بوو بەتەنگەوە هاتنی خۆپیشاندەران بوو بۆیەکتری، ژنێک لەموچەکەی خۆی پارەی بەسەر توک توکاکندا دەبەشییەوە، توکتۆکەکان بەخۆرایی جێگەی ئیسعافیان گرتبووەوە، رەتکردنەوەی حزبەکان بوو پێکەوە بە دینی وعەلمانییەوە، هاتنەمەیدانی خەڵک لە شارەکانی عێراقدا لەسەروی چاوەڕوانی ئێمەوە بوون، بەلای کەمەوە لەسەروی چاوەڕوانی منەوە بوون. توک توکەکان و تراکتەکان – دروشمەکانی خۆپێشاندەران سەرنجبەربوون، ئێستا عێراقێکی جیاواز دەبینین، جیاواز لەئاخوندەکانی حەوزەو قاتلبەرەکان کە پێکەوە بەدڵرقی و دەماخسزییەکی زۆرەوە دەمیانخستووەتە شیلەی سامانی خەڵک . جوانترین دروشم بەلامەوە ئەمە بوو (لەگەڵ دەسەڵات بەچەک شەڕ مەکەن، چونکە ئەو چەکدارترە، بەڵام بەفیکر لەگەڵیدا بجەنگن چونکە ئەو وەها چەکێکی نیە) یاخود ( نەبەعس و نەئێران، نەموقتەداو نەبارزانی). ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە ئەم هاتنە مەیدانە بەرهەمداربێت و بتوانێ سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕی وبە ئاقارێکدا بڕوات کە دونیا بە دیوێکی باشتردا بگۆڕن


ئێستا عێراقیەکان باشتر تێگەیشتن، هەرچی هات و دەسەڵاتی گرتە دەست، نادادپەروەربوون، نەئەمریکایەکان و هاوپەیمانەکان و نە عێراقیە ئیماندارەکان و نە عەلمانییەکان هیچیان نە سوننەکان و نە شیعەکان دادپەروەرنەبوون هەموویان ویستیان ناجوامێرانە تەماشای برسی بوونی خەڵک بکەن و دڵرەقانە لەبەری رەنج وخوێنی عێراقیەکان بخۆن و ناجوامێرانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتی بکەن یاخود ویستیان لەهاوڵاتی بوونیان بخەن.


گرنگ ئەوەیە عێراقیەکان و لوبنانیەکان و کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، چرایەکیان داگیرساندووە روناکییەکەی شەپۆل دەدات، وەک شەپۆلی روناکییەکەی کۆمۆنەی پاریس وەک رۆشنایی شیعرەکانی خەیام لەتاریکیدا کە وا هەزاران ساڵە هەر روناکیان شەپۆل دەداو هیچ تاریکیەک بەچڕی خۆی ناتوانێت بیانشارێتەوە .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو