شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە سێ مانگە کەمپی مەخمور گەمارۆیەکی توندی خراوەتەسەر.
شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، لەئەنجامی کوشتنی جێگری کۆنسڵخانەی تورکیا لەڕێکەوتی 17-7-2019 ئەم فشارە وەک سزایەک بەسەر کەمپەکدا سەپێندراوە ، ئەمە لەکاتێکدا کەمپی مەخمور نزیکەی 12 ھەزار پەنابەری کوردی باکوری کوردستانی لەخۆگرتوە، لەئەنجامی ئەم گەمارۆدانەش پەنابەرەکان فشاری دەرونی و ماددی وتەندروستیان کەوتۆتە سەر.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “نزیکەی 2000 کرێکار لەنێوئەوکەمپەدان و ڕێگەیان پێنادرێت بڕۆنە سەرکارەکانیان وە بەدەیەھا نەخۆشی درێژخایەن لەنێو ئەوکەمپودانو بەلام ڕێگری ھەیە لەگەیاندنی پێداویستی دەرمان بەبنکەی تەندروستی نێو کەمپەکە”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
پرسیارێکمان لەبەر گەمارۆدانی کەمپی مەخمور ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆکردوە
زیاتر لە سێ مانگە کەمپی مەخمور گەمارۆیەکی توندی خراوەتەسەر لەئەنجامی کوشتنی جێگری کۆنسڵخانەی تورکیا لەڕێکەوتی 17-7-2019 ئەم فشارە وەک سزایەک بەسەر کەمپەکدا سەپێندراوە ، ئەمە لەکاتێکدا کەمپی مەخمور نزیکەی 12 ھەزار پەنابەری کوردی باکوری کوردستانی لەخۆگرتوە، لەئەنجامی ئەم گەمارۆدانەش پەنابەرەکان فشاری دەرونی و ماددی وتەندروستان کەوتۆتە سەر.
نزیکەی 2000 کرێکار لەنێوئەوکەمپەدان و ڕێگەیان پێنادرێت بڕۆنە سەرکارەکانیان وە بەدەیەھا نەخۆشی درێژخایەن لەنێو ئەوکەمپودانو بەلام ڕێگری ھەیە لەگەیاندنی پێداویستی دەرمان بەبنکەی تەندروستی نێو کەمپەکە ،بەڵام ئەوەی جێگای پرس بێت ئەو گەمارۆییەی خراوەتە سەرئەم کەمپە لەلایەن حکومەتەوە بەنوسراوی فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵکو بەکردار لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێ دەکرێت.
لەئێستادا وڵاتی تورکیا بە ھەمو ڕەھەندەکانەوە دژی کوردو ڕۆژئاوا جەنگی بەرپاکردوە لەھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوادایە.،!
لەم سۆنگەیەوە ھاونیشتمانامان لە ڕۆژئاواشەھیدو بریندارو ئاوارەن .، لایەنی کەم حکومەتی ھەرێم لە بەرامبەر بەڕۆژئاوا ھەڵوێست وەربگرێت و ئەو سزایە لەسەر کەمپی مەخمورلا بدات.
پرسیار:
١- مەبەست لەم گەمارۆدانە بۆسەر کەمپی مەخمور چییە؟
٢-ئایا دەزگای ئاسایشی ھەولێر بشتی بە چی یاساو بڕیارێکی دادوەری یان بڕیارێکی حکومەت بەستوە بە ڕێگە نەدانی پەنابەرانی کەمپی مەخمور بێنە نێو شاری ھەولێر.
٣- گەر یەکێک لەوھەزاران پەنابەرانەی کە لە نێو کەمپەکەدان تۆمەتبار بێت لەو کردەیە کە کوشتنی جێگری کۆنسڵخانەی تورکیا بوە .، بادادگا بڕیاری خۆی بدات و ڕوبەڕوی سزا بکرێتەوە، بەڵام ناکرێت کۆی 12 ھەزار پەنابەر بەتێکڕا سزا بدرێت و گەمارۆ بدرێت..
شیرین ئەمین
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان