ئەنجومەنى وەزیران بڕیایدا مامۆستایانى گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیى

  • November 6, 2019
  • 294 Views
ئەنجومەنى وەزیران بڕیایدا مامۆستایانى گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیى

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا مامۆستایانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٦ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.


لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە “لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە کوردستانییەکان کە تێیدا جەخت لەسەر یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە لە بەغدا و، بەشدارانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لە سەر ئەوەی، نابێت مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق کەم بکرێنەوە.”


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە”پاشان ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری بە هەمیشەییکردنی پەسەند کرد بە رەچاوکردنی ئەوەی کە ئەم مامۆستا گرێبەستانە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەوە خزمەت دەکەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕ کردووەتەوە.”

ڕوونیشکراوەتەوە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە مووچە وئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی و راگیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. تێیدا وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان راپۆرتێکی خستووتەڕوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو