عادل عەبدولمەهدى، لە قۆتابیەکى شۆڕشگێرەوە بۆ سەرکوتکردنى شۆڕشگێران

عادل عەبدولمەهدى، لە قۆتابیەکى شۆڕشگێرەوە بۆ سەرکوتکردنى شۆڕشگێران

وڵات _ بەغداد

عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق نەک وازى نەهێنا لە پۆستى سەرۆکوەزیران، بەڵکو پێچەوانەى هەموو پێشبینیەکان ئێستا بەهاوکارى ئێران سەرقاڵى گەلەکۆمەکێە بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان.

ماوەى ٤٨ کاتژمێرە بەغداد و بەشێکى زۆر لە شارەکانى عێراق ئینتەرنێتیان تێدانیە نیە و بەفەرمانى سەرۆکوەزیران ئینتەرنێت بڕاوە، بۆیە ئێستا دەنگى خۆپیشاندەران ناگات بەیەک و چالاکان دابڕێنراون لەگەڵ یەکتر.

بەگوێرەى ووتەى سەرچاوە عێراقیەکان، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران سەردانى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق و بەرپرسانى سیاسى کردووە پەیامى ئێرانى بۆ دژایەتى خۆپیشاندانەکانى عێراق گەیاندووە و جەختى لە پشگیرى ئێران کردووەتەوە بۆ مانەوەى سەرۆکوەزیرانى ئێستا لەدەسەڵاتەکەى و هاوکات ئەوەى پێ ڕاگەیاندووە، ئێران پلانى کۆتایى پێهێنانى خۆپیشاندانەکانى داڕشتووە.

٢٥ مانگ خۆپیشاندان بەقورسى دەستى پێکرد، سەرەتاى مانگ حکومەت لەڕووخان نزیکبویەوە بەڵام لەکۆبونەوەیەکدا کە لەکۆشکى سەرۆککۆمارى عێراق بەرهەم ساڵح ئەنجامدرا سیاسیەکانى لە پشگیرى خۆپیشاندەران خاوکردەوە، هاوشانى ئەوەش موقتەدا سەدر سەردانى ئێرانى کرد، نە دەنگى ما و نەشۆش دەکات.

بەگوێرەى ووتەى سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بۆ (وڵات) لە کۆبونەوەى کۆشکى سەلام، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیران هەرچەندە خواستى مانەوەى هەبووە بەڵام جەختى لەسەر ئەوەکردووەتەوە “ئەگەر بەدیلى گونجاو هەبێت بۆى ئەوا ئامادەیە دەستبەردارى پۆستى سەرۆک وەزیران بێت”.

ئەبو مەهدى موهەندس نوێنەرى قاسمى سولەیمانى لەکۆبۆنەوەى فەرماندەکانى سوپا و سەرۆکى حکومەت و پەرلەکان

بەڵام پێچەوانەى ووتەکانى، سەرکوەزیران ئەو وازنامەیەى کە دەیانەوت هەمیشە لە گیرفانیەتى دەرینەهێنا، تەنانەت ئێستا بەهاوکارى ئێران سەرقاڵى ئەوەیە بە پلانى ئەمنى کۆتایى بەخۆپیشاندەران بهێنیت.

زانیارییە ئەمنیەکان لەبەغداد ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، پلانى سەرۆکوەزیران بەهاوکارى ئێران ئەوەیە بەکەمترین زیان حکومەت ڕزگاربکەن لەڕووخان و خۆپیشاندەران بنێرنەوە ماڵەوە، بۆ ئەمەبەستەش ئەو پلانە ئێرانیە بەکاردەهێنرێت کە پێشتر بۆ کپکردنەوەى خۆپیشاندانەکانى ئێران بەکاردەهێنرا.

  • یەکەم: بچڕاندنى پەیوەندى نێوان خۆپیشاندەران و دابڕاندنیان لەدوونیاى دەرەوە، ئەویش لەڕێگەى سنودارکردنى ئامێرەکانى پەیوەندى و ڕاگەیاندن.
  • دووەم: بڵاوکردنەوەى ژاوەژاوى هەواڵگرى و ترساندنى خۆپیشاتدەران، شكاندنى ئيرادەیان بە لادانى پاڵپشتە سیاسی و لۆجستیەکان.
  • سێهەم بەکارهێنانى زەبرى کەم و ناوە بەناوە بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران، تیرۆر یان گرتنى کەسایەتیە گرنگەکانى خۆپیشاندان.
  • چوارەم: سەپاندنى “حکومى سەربازى تەواوى ڕانەگەیەنراو”.

ئەم پلانە ئێستا قۆناغى یەکەمى دەستپێکردووە و وردە وردە قۆناغەکانى دیکەش دێت بەدوایدا، بۆ ئەم مەبەستەش عادل عەبدوبمەهدى سەرکوەزیران کۆبونەوەیەکى لەگەڵ سوپاى وڵات کرد، هەر دواى کۆبونەوەکەش فەرماندەى سوپا ووتى: “پەکخستنى فەرمانگەکانى حکومەت کارێکى خراپە و ڕێگەى پێنادەین”، ئەوش سەرەتاى پلانى دووەمە بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران، وەکو چەند سەرچاوەیەکى عێراقى باسى لێوەدەکەن.

عادل عەبدولمەهدى لە شۆڕشگیرەوە بۆ تاوانبار!

ئەگەرچى هەموو عێراقیەکان دەزانن ئێستا سەرۆکوەزیرانەکەیان بە ئاگرى ١٦ساڵى گەندەڵى بەرپرسانى عێراقەوە دەستوێت بەڵام ئەو ئێستا سەرى ڕمەکەیە و هەموو عێراق ڕوویان تێکردووە، بۆیە عادل عەبدولمەهدى سەرەتاى ئەم مانگە کاتێک گەنجان لەسەر شەقامەکان هاوارى ڕووخانى حکومەتیان و دەکرد و مانیان گرتبوو، پەیامێکى بڵاوکردەوە ئەوەى نوسیبوو، منیش وەکو ئێوە کاتێک قوتابى پۆسى چوارەمى ناوەندى بووم بەهۆى ئەوەى بەشداربووم لە پاڵپشتى شۆڕشى “ئۆکتۆبەر” لە قوتابخانەکەم فەسڵکرام، بۆیە من لە ئێوە تێدەگەم لە هەڵچوون گەنجیتان ئیلهام وەردەگرم”، ئەم نامەیە هیچى لەناڕەزایەتیەکان کەمنەکردەوە تەنات بەشێک لە دروشمەکانى گۆڕى بۆ “مەهدى قوتابیە سەرکوتکارەکە”، بەڵام ئەوەش نەیتوانى وێنەى ڕابردووى عادل عەبدولمەهدى تەواو بشێوێنێت، چونکە بە ئێستاشەوە خۆپیشاندەران ئەوەندە هێرش دەکەنە سەر ئێران و قاسم سولەیمانى ئەوەندە هێرش ناکەنە سەر ئەو.

بەڵام ئەم پلانە ئێرانیە بۆ کۆنترۆڵکردنى خۆپیشاندان، ڕەنگە ئیتر مێژووى دەیان ساڵى ئەو قوتابیە شۆڕشگێڕە بکات بە پیاوێکى دڕەندە و سەرکوتکار لەبەرچاوى خۆپیشاندەران، ئایا مەهدى ئەوە قبوڵ دەکات؟ یان دەسیتلەکار دەکێشێتەوە؟

خۆپیشاندان بەردەوامى هەیە

ئێران زۆر ڕێگاى تاقیکردووەتەوە بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندان، بۆیە ئەمڕۆ ئەم پلانەى کۆتا کارتى بەهێزە بۆ تاقیکردنەوە، لەبەرامبەریشدا خواستى ئەمریکا و هاوپەیمانان زۆرە بۆ بەردەوامى خۆپیشاندەران بۆیە بەئێستاشەوە کە خۆپیشاندەران ڕووبەڕى هەمووجۆرە توندوتیژیەک بوونەتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران ڕاوەستاون بە پێوە و کۆتاییهان نەهاتووە.

تەنانەت بەشێک لەخۆپیشاندەران هەڵیانکوتاتەوە سەر ماڵى بەرپرسانى عێراقى و ئەوانیش هەڵهاتوون لە ماڵەکانیان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو