ڕوسیا هۆشداری لە ئەنجامدانی چالاکیەکانی داعش دەدات ودەڵێت، ڕێكخراوی داعش هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌كه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه بگوازێته‌وه وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو.
ئه‌لێكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ، سه‌رۆكی هه‌واڵگری رووسیا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی گروپی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ “وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێشوو” ڕایگەیاند، داعش هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌كانی له ئه‌فغانسانه‌وه بگوازێته‌وه ئاسیای ناوه‌ڕاست.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕۆژبه‌ڕۆژ چالاكی زیاتری یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوی داعش تۆمار ده‌كه‌ین کە پشت به هێنانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌یان ده‌به‌ستن، كه له‌بواری جه‌نگدا خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی به‌هێزن.
هاوکات ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێکیان بۆ سەر شارۆچکەی باغۆز دەستپێکردوو و کە دوا پێگەی داعش بوو لە سوریا و دواجار ئەمرۆ باغۆز وەک دوایین مۆڵگەی داعش لە عیراق و سوریا کۆتایهات و ناوی رێکخراوەکەیان بە یەکجاری سریەوە.