ماڵپەڕی(US News):پلانێكی پۆتین بۆ تێكشاندنی یەكێتیی ئەورووپا ئاشكرا کرد.

  • November 10, 2019
  • 253 Views
ماڵپەڕی(US News):پلانێكی پۆتین بۆ تێكشاندنی یەكێتیی ئەورووپا ئاشكرا کرد.

ماڵپەڕی(US News)ی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاو كرددووەتەوە لەسەر پلانێكی ڕووسیا کە بەنیازە بۆ تێكشكاندی یەكێتیی ئەورووپا ئەنجامی بدات.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە ڕووسیا ژمارەیەك سەربازی ڕەوانەی لیبیا كردووە بۆ بەمەستی ڕێگریگرتن لەو پەنابەرە نایاساییانەی كە لەو وڵاتەوە بۆ ئەورووپا دەچن،  بەڵام لەڕاسیتیدا پلانەكە ئەوەیە كە لەڕێگەی ئەو سەربازانەوە بۆ چوونی پەنابەران بۆ ولآتانی ئەورووپا ئاسانكاری دەكرێت.

ماڵپەڕەكە نووسیویەتی پێشتر ڕووسیا هەمان پلانی بەكار هێناوە و سەركەوتووە بووە، وەك ئەوەی لە ئۆكرانیا ئەنجامی دا، كە  لەڕێگەی سەربازەكانیانەوە ئاسانكاری كرا بۆ چوونە ناوەوەی پەنابەری نایاسایی بۆ ڵاتانی نەرویج و فینلەندا.

( ئەگنیا گریگاس) توێژەرێكی سیاسیی ئەمریكی دەڵێـت ئەو هەڵوێستانەی كە ڕووسیا بەرامبەر پەنابەران دەیانگرێتە بەر، تەنها بۆ ئەوەیە یەكێتیی ئەوریوپا تێك بشکێنێت و سیاسەتیان لاواز بكات.

هەروەها ئیمیلی ئیستیل، بەرپرسی پەیمانگەیەكی توێژینەوەی ئەمریكی بەناوی (ئەمیركان ئینتربرایز) دەڵێت ئەم پلانەی ڕووسیا نەك تەنها بەرامبەر تێكشكاندنی یەكێتیی ئەوروپایە، بەڵكوو دەیەوێ رۆڵی (ناتۆ) لاواز بكات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو