وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه دابڕێنراوه‌كان داوا له لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق ده‌كات گۆڕانكاری له ماده‌كانی په‌یوه‌ست به سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی نه‌كات.
خالید شوانی كه هاوكات به‌رپرسی دۆسیه دانوستانه‌كانه هه‌رێم و به‌غداشه به سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه، كێشه‌ی سیسته‌می سیاسی له عێراقدا له ده‌ستوره‌كه‌یدا نیه، به‌ڵكو له سیسته‌می پشك پشكێنه و بونی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی هه‌لی كار و نه‌بونی ئیراده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی باشی دۆخه‌كه‌یه له به‌غداد، چونكه حكومه‌ته‌كانی رابردوش له به‌غداد خزمه‌تێكی به‌رچاوی هاوڵاتیانیان نه‌كردوه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باسی لهوهكردوه، هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌خوازن شكسته‌كانیان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان له رێگه‌ی هه‌مواری ده‌ستوری په‌رده‌پۆش بكه‌ن، ئه‌ویش ته‌نها به گۆڕینی ماده‌ی 76ی ده‌ستور كه په‌یوه‌سته به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه یان له رێگایه‌كی دیكه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی ده‌ستور و سیسته‌می حكومڕانیش، خالید شوانی باسی لهوهكردوه، ئه‌گه‌ری گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌نگاوێكی سه‌خته و داواده‌كه‌ن لیژنه‌كه “خۆی لێ نزیك نه‌كاته‌وه چونكه خێری خه‌ڵكی عێراقی تێدا نیه.”