له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی زریانی بولبول بۆ كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی به‌نگال دوو ملیۆن كه‌س له دانیشتوانی هیندستان و به‌نگلادیش ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد و روویان كرده ناوچه پارێزراوه‌كان.
به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 120 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا له هیندستان 10 كه‌س و له به‌نگلادیشیش 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
زریانه‌كه بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو ده‌ریاكان بۆ سه‌رووی دوو مه‌تر و بۆیه‌ش به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه داخراون.
جیا له زیانه گیانیه‌كان ته‌نها له به‌نگلادیش 4 هه‌زار ماڵ روخاون زیانێكی زۆریش به‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئاو و كاره‌با كه‌وتووه و به‌هۆی كه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له دره‌خت له‌سه‌ر جاده‌كان تیمه فریاگوزاریه‌كان له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.