نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی) پلانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی خۆپیشاندانه‌كان پێشكه‌شده‌كات، كه پرسی هه‌مواری چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌ستور و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا له‌خۆده‌گرێت.
پلانه‌كه‌ی یونامی سێ قۆناغ له‌خۆی ده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه چه‌ند هه‌نگاوێكی به‌په‌له له‌خۆی ده‌گرێت، له‌وانه، ئازادكردنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیرنه‌كردنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه، لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و رفاندن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشتیه‌وه بون و ئه‌نجامیانداوه، هه‌روه‌ها دادگاییكردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هێزیان به‌كارهێناوه له بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌راندا.
به‌شی دووه‌می پلانه‌كه‌ی یونامی چه‌ند هه‌نگاوێكی كورتخایه‌ن له‌خۆده‌گرێت، كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته جێبه‌جێبكرێن، له‌وانه دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ چاكسازییكردن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌روه‌ها چاكسازییكردن له بواری ئه‌منی و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌وانه ئاشكراكردنی سه‌روه‌تی به‌رپرسه باڵاكان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
له به‌شی سێیه‌می پلانه‌كه‌ی یونامیدا، كه له مانگێكه‌وه بۆ سێ مانگه، داواكراوه پێداچونه‌وه به ده‌ستوری عیراقدا بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی بدات به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای ناوه‌ندی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك، له‌وانه یاسای تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری پرسی شوێنی نیشته‌جێبون و یاسای نه‌وت و غاز.