ڕۆژنامەی “مارکا”، پێنج خاڵی گرنگ هۆکاربوون بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید

  • November 11, 2019
  • 439 Views
ڕۆژنامەی “مارکا”، پێنج خاڵی گرنگ هۆکاربوون بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆتا جەولەکانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئاستێکی ناوازەوە گەڕاونەتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان، ئەو ئاستەش چەند هۆکارێکی لەپشتە.

لەسەرەتای وەرزەوە ڕەخنەکان لەهەموو لایەکەوە ئاڕاستەی زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەکران، تۆمەتبار دەکرا بە پشتگوێ خستنی هەندێک لە یاریزانان و شکستهێنانی لە هەڵبژاردنی پێکهاتەیەکی گونجاو، بەڵام هەمان ڕاهێنەر لە کۆتا جەولەکانی لالیگا و چامپیۆنز لیگ ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و تەواوی ڕەخنەکانی پوچەڵ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “مارکا”، پێنج خاڵی گرنگ هۆکاربوون بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید و پێشکەشکردنی نمایشی ناوازە، خاڵەکانیش بریتین لە:

  • کرانەوەی هێرشبەران: لەکۆتا پێنج ڕووبەڕوبونەوەدا چوار بردنەوە و یەکسانبونێکیان تۆمار کردووە، هێرشبەرانی یانەکە پێیەکانیان کراونەتەوە و توانیویانە (١٦) گۆڵ تۆمار بکەن، (١٠) گۆڵیان لە سێ ڕووبەڕوبونەوەی کۆتاییدا ئاڕاستەی یانەکەی گۆڕیوە، بەپێچەوانەی سەرەتای وەرزەوە کە نەیاندەتوانی لە تۆپە ئاڕاستەکراوەکاندا سەرکەوتوو بن.
  • توندوتۆڵی بەرگریکاران: لەپێنج ڕووبەڕوبونەوەی کۆتاییدا لەڕووی بەرگریەوە ڕیاڵ ناوازە بووە و تاکە گۆڵێکیان لەسەر تۆمار نەکراوە، کۆرتوای گۆڵپارێز لە ڕیکۆردێکی مێژوویی کیلۆر ناڤاس نزیک دەبێتەوە (خاوێنی گۆڵ بۆ ٥٣٤ خولەک)، هەموو ئەمانەش هاوسەنگیان بە پێکهاتەکەی زێدان بەخشیوە.
  • گەڕانەوەی هازارد: ئیدین هازارد لە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەکاندا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، بەتایبەت لەکۆتا یاریی بەرامبەر ئیبار یەکلاکەرەوە بووە لە ڕەخساندنی هەلەکانی گۆڵ و بڕینی هێڵەکانی بەرگری ڕکابەر.
  • بڕیارەکانی زێدان: ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە لە بڕیاری بەکارخستنی لاوان و دۆزینەوەی بەهرەکاندا سەرکەوتوو بووە، ڤاڵڤێردی کردووە بە ئایکۆنی هێڵی ناوەند و ڕۆدریگۆی گەیاندۆتە ئاستێکی باڵا، لە زۆرینەی یارییەکانیشدا سودی لە توانا هونەریەکانیان وەرگرتووە.
  • گەڕاندنەوەی ئاستی جەنگاوەرە کۆنەکان: زێدان بە پێدانی حەوانەوە و پێچەوانە کردنەوەی فشارەکان بۆسەر خۆی، مەودای بۆ تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ و کارڤاخال و ڕامۆس و ڤاران و بنزیمە پێکهێناوە تەرکیز لە ململانێکان بکەن و ئاستی پێشویان بگەڕێننەوە، یاریزانە ناوبراوەکانیش لەو ماوەیەدا سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی توانا هونەریە ناوازەکەیان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو