ته‌مه‌نی كاندیدیش بۆ كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێته 25 ساڵ
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، پڕۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ته‌واو كردووه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری پرۆژه یاسایه‌كی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كردووه تاوه‌كو بینێرێته په‌رله‌مان و له‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ببێته پرۆژه یاسا.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه رێژه‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 30% هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی كاندیدیش بۆ كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ده‌بێته 25 ساڵ تاوه‌كو گه‌نجان بتوانن كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
بەپێی پڕۆژە یاسا نوێیەکە، کۆمیسیۆنێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت کە ئەندامانی لە بواری دادوەریی کاریان کردبێت لەگەڵ ژمارەیەک کەسانی پسپۆڕ و شارەزا دور لە پشکپشکێنەی حیزبی و کەمکردنەوەی ژمارەی پەرلەمانتاران.
سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایان کرد؛ بەهەمانشێوە ئەنجومەنی وەزیرانیش پڕۆژەیەکی هاوشێوەی هەیە بۆ هەڵبژاردنی گشتی و پڕۆژە یاساکەی سەرۆکایەتی کۆماریش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بەهۆی ئەوەی هەندێک پابەندیی دارایی هەیە، هەروەک راوێژ و گفتوگۆ لەنێوان هەردولا دەستیپێکردوە بۆ یەکخستنی پڕۆژەکان و ئاڕاستەکردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر کردن و پەسەندکردنی.
ئەوە لەکاتێکدایە هەریەکە لە کۆشکی سپی ئەمەریکا و نێردەی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق داوایان لە دەسەڵاتداران کردووە کە چاکسازیی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.