سەندیکای مامۆستایانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە مامۆستایانی شارەکانی ناوڕاست و باشووری عێراق.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/١١/١٢ سەندیکای مامۆستایانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا داوادەکات “پێویستە سبەی چوار شەممە ١٣ی تشرینی دووەم، خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەڕێوەبچێت و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکان و زانکۆکان و راوێژکارانی پەروەردەیی و پسپۆڕان بەشداریی تێدا بکەن.”
سەندیکای مامۆستایانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، “سەرجەم ئەندامانی سەندیکا کەمان لە لقە جیاوازەکانی سەندیکاوە، لە شارەکانی عیراق لە کاتژمێر ١٠دا بەرەو مەیدانەکانی خۆپیشاندان دەڕۆن، ئەو دروشمانە بەرزدەکەینەوە کە داوای خۆپیشاندەرانی عیراق لەخۆدەگرێت.
لە سەرەتای مانگی رابردووە، خۆیشاندان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێکردوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٢٥ کەس کوژراون و ١٥ هەزار کەسیش بریندار بوون.