فراکسیۆنى پارتى وگۆڕان لەپەرلەمانى عیراق ناکۆکى دەکەوێتە نێوانیانەوە

  • November 12, 2019
  • 444 Views
فراکسیۆنى پارتى وگۆڕان لەپەرلەمانى عیراق ناکۆکى دەکەوێتە نێوانیانەوە

پارتی رێگای نەدا بەهار مەحمود ببێتە ئەندامی لیژنەی هەمواری دەستور

دواى تێپەربونى زیاتر لەدووهەفتە لەخۆپێشاندان لەبەشێکى زۆرى شارەکانى ناوەڕاست وباشورى عێراق وەک بەدەنگەوەهاتنێک بۆداواکارى خۆپیشاندەران پەرلەمانى عێراق بریاردا هەموارى دەستورى عێراق لەپەرلەمان لێژنەیەکى بۆدروست بکرێت سەرۆک وجێگروئەندامانى ئەولێژنەیە لەنێوکوتلەکانى پەرلەمانى عیراق هەڵبژێردران.

ئەوەى جێگەى باسە ناکۆکى لەنێوان فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان وبزوتنەوەى گۆڕان دروست بوو لەسەر پێشنیار کردنى بەهارمحمود لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەندامى لێژنەى هەموارکردنەوەى دەستور .

لە كۆبونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان پێشنیاز دەكات بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری گۆڕان بۆ لیژنەی هەمواری دەستور زیادبكرێت و داوا لە پەرلەمانتاران دەكات دەنگی لەسەر بدەن

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێت: ناكرێت لە فراكسیۆنێكی پێنج كەسی دوو كەس لە لیژنەی هەمواری دەستوردا بن.

بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری گۆڕان راگەیاند، ناوهێنانی بۆ لیژنەی دەستور لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە چاوەڕواننەكراوبوو، لەوەش چاوەڕواننەكراوتر ناڕەزایی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بوو بەرامبەر دانانی لە لیژنەكە.

بەهار مەحمود: دوای دانیشتنەكە بە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وت، چۆن دەكرێت لە كوردستان هاوپەیمان بین و لێرە بەوشێوەیە مامەڵە بكەیت، دەبێت لەسەر ئاستی حیزب گۆڕان و پارتی ئەمە یەكلا بكەنەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو