عادل عه‌بدولمه‌هدی:خۆپیشاندانه‌كان هه‌لی ئه‌نجامدانی چاكسازییان دروستكردووه‌

  • November 13, 2019
  • 261 Views
عادل عه‌بدولمه‌هدی:خۆپیشاندانه‌كان هه‌لی ئه‌نجامدانی چاكسازییان دروستكردووه‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت، خۆپیشاندانه‌كان هه‌لی ئه‌نجامدانی چاكسازییان دروستكردووه‌ و پێویسته‌ بقۆسترێنه‌وه‌، پێشی وایه‌ عیراق پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور و چاكسازی له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌.


عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌میاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كان هه‌موو شتێكیان هه‌ژاند و پێویسته‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق ئه‌م هه‌له‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، به‌ پێویستیشی زانی سوپاسی گه‌ل و گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر بكرێت كه‌ ئه‌م هه‌له‌یان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ره‌خساند و دوپاتیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی
خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستكه‌وته‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. 


عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی وایه‌ حكومه‌ت له‌ ناوجه‌رگه‌ی گه‌رده‌لوله‌كه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام گه‌رده‌لوله‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتوه‌، وتیشی ناكرێت حكومه‌تێك ته‌مه‌نی چه‌ند مانگێك بێت بخرێته‌ ژێر باری به‌رپرسیارێتیی گه‌نده‌ڵیی چه‌ند ساڵی رابردوی عیراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوپاتیكرده‌وه‌، عیراق پێویستی به‌ هه‌مواری ده‌ستور و چاكسازی له‌ سیستمی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو