بۆ پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د 15ملیار دۆلاری له سووریا سه‌رفكردووه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی زه هێڵ-ی ئه‌مریكی ئێران به‌ده‌ست بڵاوییهكی گه‌وره‌وه هاوكاری بریكاره‌كانی له‌ده‌ره‌وه ده‌كات،به‌تایبه‌تی له لوبنان و عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ردا داواكاری گه‌له‌كه‌ی له‌بواری ته‌ندروستی و ژینگه‌و ئاوی خواردنه‌وه پشت گوێ خستووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ، ئێران 15 ملیار دۆلاری له سوریا سهرفكردووهو بۆ یارمه‌تیدانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د-یش دوو هه‌زار 300 سه‌ربازی له‌و وڵاته له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئێران ساڵانه زیاتر له 830 ملیۆن دۆلار ده‌داته حیزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس-یش ساڵانه 360 ملیۆن دۆلار له ئێران وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها میلیشیاكانی عێراق ساڵانه ملیارێك دۆلار وه‌رده‌گرن، حوسییه‌كان-یش مانگانه 30 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن.