هانس ئێککارد سۆمەر:بۆساڵى ٢٠١٩لەئەڵمانیا تەنها 35 بۆ 38%ی داواکاری پەنابەران قبوڵ کراوە.

  • November 13, 2019
  • 258 Views
هانس ئێککارد سۆمەر:بۆساڵى ٢٠١٩لەئەڵمانیا تەنها 35 بۆ 38%ی داواکاری پەنابەران قبوڵ کراوە.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بەشی هەرەزۆری داواکاری مافی پەنابەرێتی ئەو کەسانەیان ڕەتکردووەتەوە کە لە ساڵی 2019دا پێشکەشیان کردووە.

هانس ئێککارد سۆمەر، سەرۆکی دەزگای کۆچکردن و پەنابەرانی فیدڕاڵی دەڵێت، تەنها 35 بۆ 38%ی داواکارییەکان قبوڵ کراون.

سۆمەر دەڵێت، ئەوەش مانای ئەوەیە کە “نزیکەى دوو لەسەر سێی ئەو کەسانە هاتوونەتە ئەڵمانیا هیچ ڕاستی و بناغەیەکیان نییە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریی.”

لە نوێترین ڕاپۆرتی دەزگای میدیای گشتیی ئەڵمانی ARDدا باس لە ڕەتکردنەوە یان قبوڵکردنی داواکارییەکان دەکات و دەڵێت بەو ناوچە کەوتووە کە تێیدا پێشکەش دەکرێت، ڕاپۆرتەکە بەڵگەی 22 ئۆفیسی پێشکەشکردنی مافی پەنابەریی وەرگرتووە کە کەمترین داواکاری تێدا قبوڵکراوە.

ئەو نوسینگانەى کە کەمترین چانسی قبوڵکردنیان تێدا هەیە بریتین لە بەرلین، ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی باڤاریا، ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو پەنابەرانەى زۆرترین کاریگەربوون خەڵکی عێراق، ئەفغانستان، ئێران، تورکیا و سۆماڵیا بوون.

بەپێی قسەکانى سۆمەر، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، نزیکەى 110 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی نوێ لە ئەڵمانیا پێشکەشکراون. ئەو پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵ ژمارەکە بگاتە 140 بۆ 145 هەزار داواکاری کە ئەوەش کەمترە لە ئاماری ساڵی ڕابردوو کە 160 هەزار داواکاری بوون.

سەرباری دابەزینی ڕێژەکە، سۆمەر پێی وایە هێشتا ڕێژەى گەیشتنی کۆچبەرانی نوێ بۆ ئەڵمانیا زۆر بەرزە، ئەو دەڵێت، “هەرچەندە حکومەت بتوانێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم ژمارە زۆرەدا، بەڵام هێشتا خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت ئەو ڕێگایە بەکاربهێنن و کۆچ بکەن.”

لە سەرەتای ئەمساڵدا، حکومەتى ئەڵمانیا بڕیاری دا بە توندکردنی یاساکانی کە وا لەو کۆچبەرانە دەکات کە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە نەتوانن خۆیان لە دیپۆرتکردنەوە بدزنەوە، هاوکات یاساکە سزای ئەو کەسانەش دەدات کە ناسنامەى خۆیان دەشارنەوە یان ئەو کەسانەى کە بەڵگەنامە فەرمییەکانیان ون دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتى ئەڵمانیا ژمارەى ئەو گرتووخانانە زیاد دەکات کە تەرخان کراون بۆ ئەو کەسانەى دیپۆرت دەکرێنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو