تا ئێستا زیاتر له 7 پڕۆژه بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی ئاماده كراوه
وڵات: تایبه‌ت
كه‌متر له مانگێك ماوه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چاره‌نوسسازی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ش دوورن له چاوی راگه‌یاندنه‌كان، وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بیانه‌وێت ئه‌و كۆنگره‌یه دوا بخرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه، بۆیه ئه‌و كۆرنگره چاوه‌ڕوانكراوه به پڕمه‌ترسیدارترین كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌ش داده‌نرێت له مێژووی خۆیدا كه ئه‌گه‌ری لێكترازانی لێكرابێت.
كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی
بڕیاروایه له 7ی كانونی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌و كۆنگره‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كار به په‌یڕه‌وی حزبه‌كه ده‌كات پێده‌چێت كۆنگره‌یه‌كی بچووككراوه بێت و له هه‌زار ئه‌ندام زیاتر به‌شدری تیادا نه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر ئه‌و حزبه بتوانێت له كۆنگره‌دا بڕیاره‌كانی بدات.
ده‌نگ كڕین و به‌خشینه‌وه‌ی ئیمتیازات و به‌ڵێنی پێدانی پۆست و پله به‌رز كردنه‌وه له‌ناو یه‌كێتی ده‌ستی پێكردووه
وابڕیاره له رۆژی هه‌ینی 15ی 11ی 2019وه كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستپێ بكات و پاشان مه‌ڵبه‌نه‌ده‌كان و ئۆرگانه‌كانی دیكه ده‌ستده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی كۆنفراسی ناوخۆیی، به سیستمێك كه هه‌ر 250 ئه‌ندام یه‌ك نوێنه‌ری هه‌بێت بۆ كۆنگره، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كۆنگره‌كانی یه‌كێتی بردنی خه‌ڵكانێكی زۆر بووه بۆناو كۆنگره كه به ته‌زكیه‌ی به‌رپرسه گه‌وره‌كان رۆشتون و ئه‌وانه‌ش توانیویانه هاوكێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، له‌م كۆنگره‌یه‌شدا به گوێره‌ی په‌یڕه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره بریتین له (ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و لێپرسراوی ئۆرگانه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرو ئه‌ندامانی ئێستای په‌رله‌مان و 76 كه‌س له مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی یه‌كێتی). ئه‌وه جگه له‌وه‌ی سكرتێری گشتیی بۆی هه‌یه 120 ئه‌ندام به ته‌سكیه بباته كۆنگره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ماوه به رێكه‌وتن له نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و خێزانی تاڵه‌بانی كۆچكردوو 120 كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێت.

كۆنگره‌ی چوار كۆنگره‌ی ململانێی دوو نه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كان
به‌رنامه‌ی كۆنگره و فه‌ره پڕۆژه‌یی
بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌م به هه‌موو جۆرێك پێشبینی ده‌كرێت، به‌شێك له پێشبینیه‌كان باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه گه‌یشتون به‌و باوه‌ڕه‌ی پێكه‌وه بونیان هێزی زیاتریان ده‌داتێ له‌لای نه‌یاره‌كانیان له كاتێكدا له ماوه‌ی رابردوو له‌و كاته‌وه‌ی (مام جه‌لال) كۆچی دوایی كردووه پارتی توانیویه‌تی زۆرترین سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی كێش بكات، ئه‌و پارچه‌بونه‌شیان یه‌كێتیه‌كی لاوازی به‌رهه‌م هێناوه، بۆیه باوه‌ڕیان به‌وه كردووه ناچارن بۆ مانه‌وه‌یان به به‌هێزی یه‌كێتیه‌كی یه‌كگرتوو بهێڵنه‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌ی یه‌كێتی كه پێكهاتوون له هه‌ریه‌كه:
حاكم قادر حه‌مه‌جان
ئه‌رسه‌لان بایز
رزگار عه‌لی
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا
دلێری سه‌ید مه‌جید
چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیاواز باسی لێوه كراوه، به‌ڵام تا ئێٍستا پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش نیه كه هه‌موو سه‌ركرده و به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئه‌و حزبه له‌سه‌ری كۆكبن، بۆیه باڵی به‌هێزی ناو ئه‌و حزبه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كان له‌ناو كۆنگره یه‌كلایی بكرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێكیتر له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی دڵخۆش نین به‌وه‌ی كه كۆنگره یه‌كلایی بكاته‌وه.

به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (وڵات) كه له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی ناو یه‌كێتیه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، تا ئێٍستا لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره زیاتر له 7 پڕۆژه‌ی جیاوازی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كۆنگره و كه له زۆرینه‌یاندا پۆستی سكرتێری یه‌كێتی نامێنێت، له زۆرێك له پڕۆژه‌كاندا سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی جیاواز و خراوه‌ته به‌رباس به‌ڵام باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ پڕۆژه‌یه‌ك كۆك نین.
دواین پڕۆژه كه له ئێٍستادا خراوه‌ته به‌رده‌ستی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی دروستكردنی “ئه‌نجومه‌نی دانایان یان راوێژكاران”ه كه له ئه‌ندامه ناسراوه دێرینه‌كانی ئه‌و حیزبه و به‌شێك له كادره ناسراوه‌كان پێكدێت پێشبینی ده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردرێت كه مافی بڕیار و ڤیتۆكردنی هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی هه‌بێت، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش هاوشێوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئێٍستا ده‌بێت، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ڵام مافی نابێت هیچ بڕیارێك به ته‌نها ده‌ربكات.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و سه‌ركردایه‌تیه‌ك دروست ده‌كرێت ژماره‌یان له خوار 120 كه‌س ده‌بێت، ئه‌مانه دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر شاره‌كاندا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كه‌ن و له كاتی پێویستیدا كۆده‌بنه‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه دواین پڕۆژه‌یه بۆ كۆنگره و تا ئێٍستا ئۆكه‌ی هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانی وه‌رنه‌گرتووه خێزانی تاڵه‌بانی سه‌ركردایه‌تی به‌شێكیتری ده‌سته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كه‌ن.
هه‌ینی سه‌ره‌تای كۆتایی ململانێكان ده‌ست پێده‌كات
رۆژی 24ی1ی2018 سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیار دا، رۆژی 5ی 3ی 2018 كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێ، به‌ڵام به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ره‌تیانكرده‌وه له‌سه‌ر رۆژی به‌ستنی كۆنگره رێككه‌وتبن. هه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هێنایه ده‌نگ و رۆژی 23ی 2ی 2018، نامه‌یه‌كی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نارد و داوای لێ‌كرد به زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی رێكبخات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی به‌ستنی كۆنگره جێگیر بكرێ.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه مانگی شوباتی ساڵی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناوی سه‌رپه‌رشتیارانی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی تێدا د‌یاریكردبوو، لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره له 15 لیژنه پێكدێن، مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان. سه‌عدی پیره، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان. شۆڕش ئیسماعیل، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان. د. یوسف گۆران، وه‌ك وته‌بێژ و سمكۆ ئه‌سعه‌د وه‌ك بڕیارده‌ر دیاریكراون، لیژنه‌كانی دیكه‌ش ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كه‌سانی باڵای ئه‌و حیزبه سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.

به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (وڵات) ئه‌وه ئاشكرا بووه كه به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی خواستیان بووه له حكومه‌تی نوێی هه‌رێمدا به‌شداری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر كادره‌كانی یه‌كێتی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن له رێگای به خشینه‌وه‌ی پۆست وپاره و ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ كۆنگره، هه‌رچه‌نده له دواین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت هۆشداری ئه‌وه درابوو كه یه‌كێتی به بێ هێزیه‌وه به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات بۆیه پارتی رۆڵ ناداته كادره ده‌ستنیشان كراوه‌كانی بۆ پۆسته حكومیه‌كان، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پشتیوانی رای كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحیان كردووه توانیان بڕیاری به‌شداری كردن له حكومه‌ت بده‌ن.
وا بڕیاره رۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ست پێ بكات، له ئێٍستاوه ده‌نگ كڕین و به‌خشینه‌وه‌ی ئیمتیازات و به‌ڵێنی پێدانی پۆست و پله به‌رز كردنه‌وه، به رونی دیاره له‌لایه‌ن به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌م كۆنگره‌یه‌دا خۆیان بێ رۆڵ بكرێن و شوێنگره‌وه‌كانیان له كۆنگره‌دا رۆڵیان پێ بدرێت.
وڵات ئه‌وه‌ی زانیوه له‌م كۆنگره‌یه‌دا نزیكه‌ی 800 ئه‌ندام به‌شداری ده‌كات كه گه‌نجه‌كانی ناو یه‌كێتی كه له نه‌وه‌كانی شێخ جه‌نگی و تاڵه‌بانین كۆنتڕۆڵی ده‌نگی زۆرینه‌ی كادره گه‌نجه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدانیان به‌ده‌ست هێناوه و پشتیوانیه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكیش له كادره ناسراوه‌كان و ئه‌وانه‌ی پێگه‌یان له ناو حزبدا هه‌یه و له ماوه‌ی رابردوودا به‌رپرسیارێتی و پۆستیان هه‌بووه پشتیوانی هه‌ریه‌كه له دوو جێگره‌كه‌ی سكرتێری گشتی ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ماڵئاوایی له سیسته‌مه‌كه‌ی پێشتری ده‌كات
یه‌كێتی له ساڵی 1975 تا ئێستا 3 كۆنگره له گه‌ڵ دوو پلینیۆمی به‌ستووه، هه‌میشه كۆنگره‌كانی یه‌كێتی له قۆناغی جیاوازی سیاسی و رێكخراوه‌یی خۆیدا له كاتێك كه گۆڕانكاری گه‌وره دروست بووه ئه‌واته كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه، یه‌كه‌مین كۆنگره پێش هه‌ڵبژاردنی كوردستان بووه له 27ی1ی 1992 كه توانی كۆمه‌ڵه و شۆڕشگێران هیلأَی شگتی له‌ناو یه‌كێتیدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆبكاته‌وه، دواتر له 30ی 1ی 2000 دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ و ئاماده‌كاری بۆ روخاندنی حكومه‌تی به‌عس كۆنگره‌ی دووه‌م ئه‌نجام درا، له كۆنگره‌ی سێهه‌مدا كه 1ی 5ی 2010ئه‌نجامدرا دوای ئه‌وه هات كه نه‌وشیروان مسته‌فا حزبی خۆی جیا كرده‌وه.
رۆژی 10ی10ی2013 له قه‌ڵاچوالان، یه‌كێتی پلینیۆمێكی به‌ست كه كه‌متر له كاتژمێرێكی خایاند. له‌وێ جگه له‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌ركردایه‌تی درێژ كرایه‌وه، بڕیاردرا رۆژی 31ی1ی2014 كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێ، هه‌رچه‌نده ئاماده‌كاریی زۆركرا و چه‌ند لیژنه‌یه‌كیش بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی كۆنگره ده‌ستبه‌كار بوون، به‌ڵام كۆنگره نه‌به‌سترا.
چیتر یه‌كێتی نابێته خاوه‌نی سكرتێر و كۆتایی به ئه‌و مێژووه دێت كه مام جه‌لال بۆ ئه‌و حزبه‌ی بینا كرد و ناچارن وه‌ك رێزێك كه‌س شوێنه‌كه‌ی نه‌گرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مام جه‌لال بووه به سیمبولی یه‌كێیته‌كان و رابه‌رێكه بۆیان، ئه‌گه‌رچی خواستیش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئیتر یه‌كێتی شێوازی رێكخستن و كاری خۆی به‌ناچاری ده‌گۆرێت و دامه‌زراوه‌كانی پێشتر شوێنیان ده‌گۆڕێت و به‌شێكیش له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه كه ناتوانن شتی نوێ به‌رهه‌م بهێنن یان ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری شوێن و پۆسته‌كانیان ببن یان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێی ئه‌و حزبه خۆیان رێك بخه‌نه‌وه.