سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕەخنە لەپەیامێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەگرێت کەوا لەپەیامێکیدا تەنها داواي ئاڕاستەی ناوەندە ڕۆشنبیریەکان و ڕێکخراوەکانی عیراق کردووە جگە لەهەرێمی کوردستان بۆ خستنەڕووی دیدی خۆیان لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستووری عیراق.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوەین سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هەموواری دەستوور پەیامێکی ئاڕاستەی ناوەندە ڕۆشنبیریەکان و ڕێکخراوەکانی عیراق کردووە تاوەکو سەرنج و دیدی خۆیان لەسەر هەمووارەکە پێشکەش بە لێژنەی تایبەتمەند بکەن، بەڵام پەیامەکەی ئاڕاستەی ناوەندەکانی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
دەشڵێت، پێویست بوو پەیام و نامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرجەم ناوەندە ڕۆشنبیری وڕێکخراوەییەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوة، چونکە هەموو تاکێک لەم وڵاتە مافی دەستووری خۆیەتی کەوا بۆچوون و پێشنیاری هەبێت لەسەرجەم نەتەوەکان.