مستەفا سەید قادر:هەولێر و بەغداد هەنگاودەنێن بۆکۆتاى هێنان بەکێشەکانى نێوانیان

  • November 14, 2019
  • 290 Views
مستەفا سەید قادر:هەولێر و بەغداد هەنگاودەنێن بۆکۆتاى هێنان بەکێشەکانى نێوانیان

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەوڵدەدەین هەمو کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بە قازانجى خەڵکى هەرێم چارەسەر بکەین.

لەمیانی بەشداریكردنی لە كردنەوەی یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی، مستەفای سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، ئامانجی سەردانی سەرۆكی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ بەغدا نیشاندانی پشتیوانی و هاوكاریی و پێكەوەیی هەرێمی كوردستان بوو لەگەڵ بەغدا و چۆن وابكرێت پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا باش بكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەڵپەسێراون و هەوڵبدەین رێگاچارەیەك بدۆزینەوە بۆئەوەی باروگوزەرانی خەڵكی كوردستان و عیراق باش بێت.

لە بارەى بەردەوامبونى بەغدا بۆ ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى داهاتو، مستەفا سەید قادر ئاماژەى بەوە کرد، پرسێکى گرنگە و ئومێد دەکەن بە قازانجى خەڵکى هەرێمى کوردستان چارەسەرى بکەن.

ئەم لێدوانەى جێگرى سەرۆکى هەرێم لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، وەفدێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدایان کردو لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە لە بارەى کێشەکانى نیوان هەولێر و بەغدا کۆبونەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو