وا بریاره یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له 7ی مانگی داهاتوو كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجام بدات، خاڵی هه‌ره گرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه كۆتایی هاتنی سه‌ركردایه‌تی ئێستایه كه هه‌ندێك جار به گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و حزبه به‌ناو ده‌كرێت.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ماڵئاوایی ده‌كات
یه‌كێتی ئه‌ركیه‌تی بۆ قۆناغی داهاتووی خۆی له‌و جۆره سه‌ركردایه‌تیه رزگار بكات كه بازرگانی و مامه‌ڵه و سه‌ودا كاری له‌پێشینه‌یه‌تی، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه به‌رده‌وام كێشه‌ى هه‌بووه و له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێكی گرنگ نه‌یتوانیوه یه‌كڕا بێت، هه‌میشه چه‌ندین رای جیاوازی تیادا هه‌بووه.

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌م كۆنگره‌یه دواین خولیه‌تی كه ئیتر شتێك به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی نه‌مێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له 7 پڕۆژه‌ی پێشنیار كراوی به‌رده‌می لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره له هیچ پڕۆژهیهكیاندا باس له مانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌كراوه، له زۆربه‌یاندا ده‌گۆڕێت كه له هه‌ندێكیان ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی زیاد ده‌كرێت و له هه‌ندێكیشیاندا ژماره‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه، هاوكات كار و ناوی سه‌ركردایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێٍستا نامێنێته‌وه.
له ئێٍستادا یه‌كێتی خاوه‌نی نزیكه‌ی 50 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیه، به‌شێك له ئه‌ندامانی له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیان به حزبه‌كانی تره‌وه كردووه له خولی پێشووی، واته پێش كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی به‌شێك له سهركردهباڵاكانی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد و یه‌كێتیان به‌جێهێشت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ی ئه‌وكاته له چوارچێوه‌ی حزبێكی نوێ‌دا خۆیان بینا كرده‌وه و ده‌ستیان به‌كار كرده‌وه، یه‌كێتی ناچار بوو كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت بۆیه له ساڵی 2010 كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامدا و دواتریش ئه‌و حزبه له جیابونه‌وه و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی رزگاری نه‌بوو.
به پارتی بونی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی
له‌دوای كۆنگره‌ی سێهه‌مه‌وه هه‌ریه‌كه له نه‌جمه‌دین كه‌ریم، عارف روشدی، ئازاد جوندیانی بونه پارتی و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وازیان له یه‌كێتی هێنا، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پارتی له‌ناو حزبه‌كانی تره‌وه ده‌یانگوازێته‌وه وه‌ك راوێژكار ده‌یانناسێنێت، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و كاره‌ی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه پۆستیان بداتێ و رێكخستنه‌كانی خۆشی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌ر نه‌بڕن، چونكه رێكخستنه‌كانی ناڕازین له‌وه‌ی خه‌ڵێك له حزبه‌كانی تره‌وه بڕواته ناو پارتی و به‌ڵام به ئاسانی پله‌یان به‌رز بكرێته‌وه.

به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا تۆمه‌تبار ده‌كرێن به په‌یوه‌ندی نهێنیان له‌گه‌ڵ پارتی و ئه‌وانه به (پڕۆ پارتی) ناویان ده‌ركردووه، به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زۆرجار بڕیاره‌كانی حزبه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، یان ئه‌وه‌ی كاریان كردووه بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی یه‌كێتی داویه‌تی و له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی نه‌بووه.
ده‌كرێت دیارترین ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه رۆڵیان هه‌بوو تیایدا به رێكه‌وتنی ده‌باشان باسی لێوه بكرێت كه به واژۆی كۆچكردوان مام جه‌لال نه‌وشیروان مسته‌فا له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌نجام درا به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا، گۆڕان به بیانوی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه هه‌ڵیپه‌سارد.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه له ئێٍستادا له ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه، له بڕیاری به‌شداری كردن له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا رۆڵیان هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانی یه‌كێتی كه له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی‌دا نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجام بڕیاره‌كه درا.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و حزبه‌كانیتر
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له پێش هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018 به رابه‌رایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح، هاوپه‌یمانیان دروست كرد و جیابونه‌وه، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی هاوسۆزی هاوپه‌یمانی بوون، به‌ڵام به بڕیار له یه‌كێتی نه‌چونه ده‌ره‌وه و له كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بوون، ئه‌مانه چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسیهكیان له‌گه‌ڵدا بوو، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆناو یه‌كێتی ئه‌و سه‌ركردانه‌ش رۆڵیان پێدرایه‌وه.
رۆشتن و هاوسۆزی ئه‌ندامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ حزبه‌كانی تر له گه‌ڵ زۆربه‌ی حزبه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام زۆرتر ئه‌و رۆشتنانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و كه‌سیدا بووه نه‌ك له پێناوی تێڕوانینی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز بۆ كار كردن.
تا له‌پارتی دوور بیت سه‌لامه‌تتری
ئه‌و دابرانهى له نێوان جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌دا دروستبووه چاره‌سه‌رى ته‌نها ئه‌وه‌یه جیاواز له سه‌ركرده‌كانى ئێستا هه‌ڵبژێرێت، گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئه‌و حزبه كه پێویستیه‌كی حه‌تمیه دوور كهوتنهوهیهتی له پارتی و سنورداركردنی پهیوهندیهكانیهتی كه له ئێٍستادا هاوكێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه یان له‌پارتی دوورن یان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتین، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.

پارتی له رابردوودا له هه‌ر حزبێك نزیك بوێت كێیه بۆ ناوخۆ و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه دروست كردووه، په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ پارته‌كانی رۆژئاوای كوردستان كردنیه چه‌ندین به‌ش و دواتر خۆشی به ئاسانی بۆی كۆنهكرانهوهـ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان له چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا بووه هۆكاری جیابونه‌وه له په‌كه‌كه له دوای ده‌ستگیر كردنی ئۆجه‌لان پارتی و په‌كه‌كه هه‌ندێك دۆستایه‌تیان به‌ره و پێشه‌وه چوو به‌ڵام ئه‌وه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه زۆرترین زیان بكات و هه‌ریه‌كه له (عوسمان ئۆجه‌لان، بۆتان، كانی یه‌ڵماز و چه‌ند سهركردهیهكتیر ) له په‌كه‌كه جیابونه‌وه.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و سۆشیالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر حزبیتر په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌ڵام ئه‌نجام ئه‌و حزبانه پارچه بوون، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش زۆر زیانی لێ بینیوه كه به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابڕا و له ئێستاشدا په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان باشه و ئاستی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ر كه‌وت كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
له ئێستادا دوو گروپ له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه كه گروپێكیان دۆستایه‌تی زۆره له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌م باڵه له ئێستادا له رووی جه‌ماوه‌ریه‌وه له‌پاشه‌كشه‌دایه ئه‌م باڵه (كۆسره‌ت ره‌سوڵ) جێگری سكرتێر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، گروپێكیتریش كه له پارتی دووره له هه‌موو باڵه‌كان به‌هێزتره له ئێٍستادا باڵی گه‌نجه‌كانه كه لاهوری شیخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ رزگاركه‌ر ده‌بێت؟
ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ڵبژێردرێت، پێویسته هاوكێشه‌ی نزیك بوون له حزبه‌كانی تر به‌ناوی په‌یوه‌ندی سیاسی و دیبلۆماسیه‌وه كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌وه‌ش گروپێك خۆیان به رێبه‌رایه‌تی ئه‌و كاره ده‌زانن كه هیچ ئه‌زمونێكیان له سه‌ركردایه‌تیدا نه‌بووه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له ئێستا به چڕی و توندی پشتیوانیان ده‌كه‌ن رۆژی حه‌وتی مانگی داهاتووش هه‌موو ئه‌م هاوكێشانه یه‌كلایی ده‌بنه‌وه.