بۆمب لەنزیک گۆڕەپانی تەحریر تەقیونەتەوە،کوژراو بریندارهەیە

  • November 16, 2019
  • 285 Views
بۆمب لەنزیک گۆڕەپانی تەحریر تەقیونەتەوە،کوژراو بریندارهەیە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە بەغدا کەسێک کوژراو و 16 کەس برینداربوون.

ھێزە ئەمنییەكانی بەغدا ئاشكرایان كرد، شەوی رابردوو دوو بۆمب لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا تەقیونەتەوە، لە ئاکامدا کەسێک کوژرا و 16 کەس برینداربوون.

بەهۆی تەقینەوەیەکی دیکەشەوە لە ناسرییە، 11 خۆپیشاندەر برینداربوون.

ئەو تەقینەوەیە لە كاتێكدایە خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامن و لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا شەش خۆپیشاندەر کوژران و 30 دیكەش بریندار ببوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو