قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنیایی دایه فه‌رمانبه‌ران له‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ك نافه‌وتێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پشكی حكومه‌ت له پرۆژه‌یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بوه، ده‌شڵێت “لیژنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان”.
ئه‌مڕۆ له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازی و بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه و كاره‌كانی ده‌كات و لیژنه‌یه‌كی فراوانیش هه‌یه هه‌نگاوه‌كان باش به‌ڕێوه‌ده‌چن حكومه‌ت به‌شی خۆی ته‌واو كردوه و ئه‌وه‌یشی پشكی په‌رله‌مانه ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كرێت، ئێستاش پرۆسه‌ی چاكسازی له رووی كارگێڕی و كارگێڕیی داراییه به‌رده‌وامه، سیستمی بایۆمه‌ترییش به‌شێكه له پرۆسه‌ی چاكسازی و قۆناغی یه‌كه‌می تۆماره‌كه ته‌واو بوه، قۆناغی دووه‌م به‌وشێوه‌یه ده‌بێت، كه چۆن سودی لێوه‌ربگیرێت، كه هه‌مووی بریتییه له چاكسازی.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی “هه‌رێم پێویستی به پرۆژه بودجه‌ی خۆی هه‌یه، پێشتر له قه‌یراندا بوین بۆیه نه‌یده‌هێشت پرۆژه‌یاسامان هه‌بێت، به‌ڵام له ساڵی 2020دا كه عیراق پرۆژه‌ی هه‌یه، ئێمه‌ش ده‌مانبێت، ئه‌گه‌ر له داهاتی كوردستان به‌رچاومان روون نه‌بێت ئه‌وا ره‌نگه گرانبێت ئه‌و كاره بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ریكین ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌ی بودجه ده‌كه‌ین”.