مایك پۆمپیۆ:ئەمریكا لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەرانی ئێراندایە

  • November 17, 2019
  • 359 Views
مایك پۆمپیۆ:ئەمریكا لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەرانی ئێراندایە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەرانی ئێراندایە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، هاوڵاتیان لە چەندین پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕژانەسەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان لەبەرانبەر ئەو بڕیارە دەربڕی و لە ئەنجامدا 13 هاووڵاتی كوژران و بە دەیانی دیكەش بریندار بوون.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بڵاوكردنەوەی پەیامێكی ڕابردووی خۆی كە بەرگری لە خۆپیشاندانی ئێرانییەكان كردبوو لە ساڵی ڕابردوو، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیوێتی

”بە هەمان شێوەی نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر بە هاوڵاتیانی ئێرانم وت ئەمریكا لەگەڵ ئێوەدایە”

دەشڵێت”ئەمریكا دەنگی ئێوە دەبیستێت و بەرگریتان لێدەكات و لەگەڵ ئێوەدایە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكرایكرد، دەبێت بڕیارەكەی سێ سەرۆكایەتییەكەی ئێران بۆ گرانكردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بكرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو