پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە؟

  • November 17, 2019
  • 549 Views
پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە؟

ماوەی چوار ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی نایاسایی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران “ترفیع”ی ڕاگرتووە و پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاساییش دەڵێت: “دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی ئەو بابەتەش چارەسەر دەكرێت”.

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمان ڕاگەیاند، پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاری ڕاگرتنی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دراوە.

وتیشی، “تائێستا نازانرێت حكومەتی هەرێم دەتوانێت بڕیارێكی نوێ بدات و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە یان نا، بەڵام لەوانەیە بە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی ئەو بابەتەش چارەسەر بكرێت، چونكە پێشبینی دەكرێت پارەیەكی شیاو بۆ حكومەت بگەڕێتەوە”.

پڕۆژە یاسای چاكسازی لە شوباتی 2018 دا پەسەند كرا، بەڵام بەهۆی تەرخانكردنی چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە بۆ خانەنشینی پەڕلەمانتاران ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە و بەوەش تەواوی پڕۆژەكە شكستی هێنا و نێردرایەوە بۆ حكومەت.

(#بەڵێ‌بۆگەڕانەوەی_پلەبەرزكردنەوە)

ڕاگرتنی بەرزكردنی پلەی فەرمانبەران تەنها فەرمانبەرانی مەدەنی گرتۆتەوە و كارمەندانی سەربازی و ناوخۆی هەرێم لەكاتی خۆیدا پلەكانیان بۆ بەرزدەكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە فەرمانبەران هاشتاگی (#بەڵێ‌بۆگەڕانەوەی_پلەبەرزكردنەوە) یان ڕاگەیاندووە و داوا لە سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەكەن ئەو مافە یاساییەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو