دادگاى کەلار سزای زیندانی بەسەر رۆژنامەنوسێكدا سەپاند

  • November 18, 2019
  • 269 Views
دادگاى کەلار سزای زیندانی بەسەر رۆژنامەنوسێكدا سەپاند

بەپێی  ڕاگەیەندراوێكی  ڕادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ  دادگای كەتنی كەلار بڕیاریدا بە سزادانی بەڕێوەبەری ڕادیۆكە بە سێ‌ مانگ بەند كردن و پێبژاردنی دوسەد و بیست وپێنج هەزار دینار.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رادیۆی دەنگ لە كەلار: دادگای كەتنی كەلار لە دۆسیەی سكاڵایەك دژ بە (ڕادیۆی دەنگ ) پەنای بردۆتە بەر یاسای سزادانی عێراقی لەبری یاسای ڕۆژنامەگەری و بەوهۆیەوە بە ماددەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی ئازاد عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕادیۆكەی بە سێ‌ مانگ بەندكردن لەگەڵ ڕاگرتن و پێبژاردنی دووسەدو بیست وپێنج هەزار دینار حكومدا.

رادیۆكە لە راگەیەندراوەكەیدا باسی ئەوشەی كردووە، پەنابردنی دادگای كەتن بۆ ئەم یاسایە، لە كاتێكدا كە دۆسیەیەكی تەواو ڕۆژنامەوانییە و لەسەر هەواڵێكی ڕۆژنامەوانی لەسەر ڕادیۆی دەنگ تۆماركراوە, ئیتر پەنابردنی یاسا و دادگا و دادوەر بۆ یاسای سزادان لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەم كەیسە پاساوی هەرچییەك بێت لەوە كەمناكاتەوە كە نادادیی و  ڕێزنەگرتنی یاسای ڕۆژنامەگەریی و پیشەیی ڕۆژنامەوانیە.

ئەو هەواڵەی سكاڵاكەی لەسەر تۆمار كراوە لەسەر هەواڵێك بووە لەبارەی شوێنێكی زیادەڕۆ لە شاری كەلار لە ساڵی ٢٠١٥دا كە رایدۆكە بڵاوی كردووەتەوە. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو