ئامارى کوژراو بریندارى خۆپیشاندانەکانى خۆرهەڵاتى کوردستان بڵاوکرایەوە

  • November 18, 2019
  • 272 Views
ئامارى کوژراو بریندارى خۆپیشاندانەکانى خۆرهەڵاتى کوردستان بڵاوکرایەوە

ڕێكخراوی هەنگاو بۆمافی مرۆڤ بڵاویكردەوە لە خۆپیشاندانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی 14 شاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئەنجامی تێكهەڵچوونی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە 500 كەس كوژراون و بریندار بوونیان هەیە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوەكە، لەو 14 شارە ى کوردستانى خۆرهەڵات 38 كەس كوژراون و 500 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەربەپێی ئاماری هەنگاوبۆمافەکانى مرۆڤ،

لە جوانڕۆ 15 كوژراو، مەریوان، 8 كوژراون، كرماشان 5 كوژراو، بۆكان 4 كوژراو، سەقز 1 كوژراو، سنە 1 كوژراو هەبوون كە ئەمانە خۆپیشاندەر بوون.

هاوكات چەند ئەندامی هێزە ئەمنییەكان لە شارە کوردیەکانى كرماشان و مەریوان و جوانڕۆ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كوژراون.

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی دەستی پێكردووەلەچەند ڕۆژى ڕابردوو لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، چەندین هەواڵی جیاوازلەبارەى ژمارەى کوژراوبرینداربڵاودەکرێنەوە.

هەروەها ئاماژەوە دەکریت کەهێزە ئەمنیەكانی ئێران لەبەرامبەر هاوڵاتیانى کوردبەتیبەت زۆر توندترن لەخۆرهەڵاتى کوردستان. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو