دوژمنی وەهمی

  • November 18, 2019
  • 345 Views
دوژمنی وەهمی

عوسمان گوڵپی

ئەو زانیاریەی دەبێت هەموومان بیزانین

دوژمنی وەهمی

هێزی سیاسی یان حكومەت یان سەرۆكەكان لە چوار چێوەی هەوڵەكانیاندا بۆ مانەوە و خۆ بەهێزكردن زۆر ڕێگا دەگرنەبەر، یەكێك لەو ڕێگایانە دروستكردنی تارمایی و دوژمنی وەهمی بۆ خۆی یان حیزبەكەی یان حكومەتەكەی و دەسەڵاتەكەی
دوژمنی وەهمی واتە نیشاندانی ترسی بەردەوام لە سەر حیزبەكەت و نیشاندانی بەجۆرێك كە پلان لە دژی هەیە و هەوڵی زۆر هەیە بۆ لەناوبردن و نەهێشتنی، هەمیشە وا دەیخاتە پێش چاو بەرامبەرەكەی سەرقاڵی ئەوەیە چۆن نەهێڵێ ئەم گەشە بكات و چۆن هەوڵی لە ناوبردنی لە ئارادایە لە زۆر حاڵەتدا ئەوەی ئەم هەڵی بژاردوە تا وەك دوژمنی وەهمی مامەڵەی لەگەڵ بكات ئاگای لە هیچ نیە ، یان هێندە بە بێ مەترسی و بچوك تەماشای دەكات كە پێی وایە دژایەتیكردنی كات كوشتنە و بە پێچەوانەشەوە ، زۆر جاریش پەیوەندیەكی ئاسایی بێدەنگی شاراوە بونی هەیە نەك دژایەتی

ئەم دروستكردنی وەهمی دژایەتیە لە زۆر بواردا سودی لێ دەبینرێت و بە پلان جێ بەجێ دەكرێت ، تەنانەت بۆ دەوڵەتەكانیش وایە

سودە ناتەندروستەكانی دروستكردنی دوژمنی وەهمی
یەكەم
دەكرێتە پاساو بۆ هەندێك هەنگاو لە دەرەوەی ڕێكارە ئاساییەكان و بە حاڵەتی نائاسایی زۆر شت تێدەپەڕێنێ كە لە حاڵەتی ئاساییدا ئاسان نیە هەروا تێپەڕن،
دووەم
چاوەكان لەسەر ناوخۆ هەڵدەگرێت و دەیخاتە سەر دەرەوە و بەمەش بوار دەڕەخسێ تا مەبەستە شەخسیە ناوخۆییەكان ئاسانتر تەحقیق ببن
سێهەم
تۆمەتێكی ئامادەیە بۆ ڕەخنەگر و نەیارەكانی یان ئەوانەی قسەی جدیان لەسەر ناوخۆ هەیە، بێ دوودڵی پشتیوانی و دەستی دوژمنە وەهمیەكە باشترین تۆمەتە بۆ ئەوەی چۆنی ویست وا ڕووبەڕوویان بێتەوە، بەمەش خۆی دەكاتە بەرگریكار و هێزی بەرەنگاری و پاڵەوان و بەرامبەرەكانیش پێچەوانەكەی
چوارەم
هەموو ئەو داخوازی و بەڵێنانەی نایەوێ جێ بەجێیان بكات فەرامۆشیان دەكات بە بیانوی بونی مەترسی و حاڵەتی تایبەتەوە و بەمەش داخوازی و بەڵێنەكان دەكاتە شتگەلێكی لاوەكی
پێنجەم
دەیكاتە سەرچاوەی پەیداكردنی داهات و دۆستایەتی و دوژایەتیەكانی خۆی لەسەر بنیاد دەنێت ( دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە)
شەشەم
داخوازیەكان بۆ چاكسازی بەهەمان بیانوو فەرامۆش دەكات
حەوتەم
لە كوێ ویستی دەیكاتە بیانوی دواخستنی پرۆسە دیموكراسیەكانی وەك هەڵبژاردن یان كۆنگرە یان هەڕ پرسێكیتر

هەشتەم
بیانویەكەیشە بۆ ئەوەی كەم و كورتی و شكستەكانی بخەیتە پاڵ و چەقبەستوی بگێڕیتەوە بۆ بەهێزی دوژمنە وەهمیەكە

بەتەنیشت هەموو ئەمانەشەوە ئەم جۆرە مامەڵەیە زۆرتر سود و بەرژەوەندی شەخسی هەیە و پرۆژە و دەوڵەت و ئەندامان دەبنە قوربانی و هیچ ئامانجێكی گشتی پێ تەحقیق نابێت و هەمیشە قەلەقی و نائارامی لێ بەرهەم دێت

لە ڕاستیشدا بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك متمانە بە دوژمنە وەهمیەكەت بكەن پێویستە هەندێك ئاماژە و كۆد هەبن، تا لەو واقیعەوە نزیكبێت، چونكە مەرج نیە هەموان بە سیناریۆی سادە باوەڕ بكەن
بۆیە زۆر جار لە پشت ناكۆكی و دوژمنەكانەوە شتگەلێكیتر دەگوزەرێ

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو