خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان تا دێـن فراوانتر دەبێت بەڵام بە فیشەک وەلام دەدرێنەوە .
بە پێی چەند سـەرچاوەێکی فەرمی ئێران: خۆپیشاندانەکان تا دێت فراوانتر دەبێت و خوێـندکارانی زانکوی تارانیش هاتونەتە سـەر شەقام و دروشمی ‘ مردن بۆ دیکتاتور دەڵێنەوە ” کە لەگەڵ چەکدارانی رژیم روبەروی شەر و پێکدادان بونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە بەهەمانشێوە خوێنـدکارانی زانکوی کاشانیش داوایان لە خەڵکی کاشان کردووە کە پەیوەندیان پێـوە بکەن و بە هەر رێگایەک بێـت دەسـت بە نارەزایی و خۆپیشاندان بکەن . بەلام هێـزەکانی پۆلیس گـوازراونەتەوە بۆ ئەو شارە تا هاوڵاتیـان سـهرکوت بکەن.
هەروەها لە شـارو شارۆچکەکان وەک تاران, شیراز , اصفهان , بۆکان , کرج , جوانڕۆ, مەریوان , سنە , بە بەردەوامی ئازادیخوازان لە روبەروبونەوەدان هەرچەندە لە لایەن چەکدارانی سوپا و پۆلیسی ئێران بە فیشەک وەلام دەدرێنەوە , کە چەندین قـوربانی لێکەوتووتەوە بەڵام تا ئیستا رێژەی گیان لەدەستدان و برینداربوونەکان نەزانراوە..
لەکاتێکدایە کە بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین و سووتەمەنی خوپێشاندان و نارەزایەتی و پێکدادان لە نێوان هاوڵاتیان و حكومهتی کۆماری ئێسلامی ئێران روویداوە .