ڕۆژنامەیەکى نزیک لەڕۆحانى: خۆپیشاندەران فارس نین بەگوریس ئیعدام دەکرێن

  • November 19, 2019
  • 399 Views
ڕۆژنامەیەکى نزیک لەڕۆحانى: خۆپیشاندەران فارس نین بەگوریس ئیعدام دەکرێن

وڵات


خۆپیشاندەرانى ئێران فارسی نادوێن، له نەژاد و نەتەوەی ترن. تەئکید لەوەدەکاتەوە کەبە گوریس ئیعدام دەکرێن.
دوای ئەوەی حکومەتی ئێران، نرخی ١ لتر بەنزینی لە ١ هەزار تمەنەوە بۆ ٣ هەزار تمەن بەرزکردەوە، شۆفێران و هاووڵاتییان لە شارەکانی ئەو وڵاتە وبەتایبەت خۆرهەڵاتى کوردستان لە ٢٠١٩/١١/١٥، ناڕەزاییان دەربڕی و هاتنە سەر شەقامەکان.


کاربەدەستان وحکومەت وبەشیک لەمیدیاکانى نزیک لەدەسەلات ئاماژەوەبەوە دەکەن کەخۆپیشاندانەکانى ئیران دەستى چەند وڵاتێکى دەرەکى لەپشتە ودەیانەوێ ئارامى وڵات تێکبدەن، لەسەرەتاى خۆپیشاندانەکانەوە ئەمەریکا پاڵپشتى خۆى بۆخۆپیشاندانەکانى ئەو وڵاتە دەربڕى وئاماژەى بەوە کرد کە ئەمەریکا لەگەل خواستى خۆپیشاندەرانى ئێراندایە.بە پێی چەند سـەرچاوەێکی فەرمی ئێران: خۆپیشاندانەکان تا دێت فراوانتر دەبێت و خوێـندکارانی زانکوی تارانیش هاتونەتە سـەر شەقام و دروشمی ‘ مردن بۆ دیکتاتور دەڵێنەوە ” کە لەگەڵ چەکدارانی رژیم روبەروی شەر و پێکدادان بونەتەوە.


هەربەپێی ئاماری رێکخراوى هەنگاوبۆمافەکانى مرۆڤ کە ئێوارەى دوێنى بڵاوى کردۆتەوە ئاماژەبەودەکات کوژراوبرێندارێکى زۆر لەشارە کوردیەکان هەیە کەبەم شێوەیەى خوارەوەیە.لە جوانڕۆ 15 كوژراو، مەریوان، 8 كوژراون، كرماشان 5 كوژراو، بۆكان 4 كوژراو، سەقز 1 كوژراو، سنە 1 كوژراو هەبوون كە ئەمانە خۆپیشاندەر بوون.


لەکاتێکدایە ئامارەکان گۆڕانکارى گەورەیان بەسەرداهاتووە ،بەوهۆیەوە کاربەدەستانى ئەووڵاتە لۆدێکى زۆریان خستۆتە سەر هێلەکانى ئەنتەرنیت ومۆبایل بۆئەوەى ڕیگرى بکەن لە بڵاوبونەوەى وێنەوڤیدیۆى گرژى وئاڵۆزیەکانى ئەووڵاتە.


هەرلەسەر ئەو تووندوتیژییانەی حکومەتی ئێران دژ بە خۆپیشاندەران، هەریەکە لە ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا هۆشداری دەدەنە ئێران و داوای لێدەکەن رێز لە مافی خۆپیشاندەران بگرێت و واز لە کوشتنی خەڵک بهێنێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو