وڵات
هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، کۆمارى ئیسلامىی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنى تاوانەکانى سەرکوتکردن و کوشتنى خۆپیشاندەران و دابڕانیان بە دونیاى دەرەوە هێڵەکانى ئینتەرنیتى بڕیوە.
رێكخراوی نێودهوڵهتیی چاودێریی مافهكانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ)، له بهیاننامهیهكیدا ئاماژەبەوەدەکات، کە هێزه ئهمنییهكانی کۆمارى ئیسلامیى ئێران، لە رادهبهدهر توندوتیژییان بۆ دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانی هاووڵاتیان ئەنجامداوە.
رێکخراوەکە جەخت لە وەدەکاتەوە: هێزەئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، بۆ پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی رووداوە خوێناوییەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێتیان لە وڵاتەکە دا پچڕاندووە و پەکخستووە.
هەروەها رێكخراوی چاودێریی مافهكانی مرۆڤ، رونیشکردوەتەوە، کە پچڕاندنی هێڵهكانی ئینتهرنێت، جگە لهوهی پێشێلكردنی مافی ئازادیی رادهبڕین و دهستگهیشتنە به زانیاریی، لهههمان كاتدا پێشێلکردنی مافی كۆبوونهوه و گردبوونهوهی ئاشتییانەشە.
رۆژی هەینی ٢٠١٩/١١/١٥، لە ئێران شۆفێران و هاووڵاتیان بەهۆی گرانکردنی نرخی لتیرێک بەنزین لە ١ هەزار تمەنەوە بۆ ٣ هەزار تمەن، ناڕەزاییان دەربڕی و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، بەو هۆیەوە هاووڵاتی زۆر لە شارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون، ئاماژە بەوە دەکرێت کە ١٠٦ خۆپیشاندەر کوژراون، ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا ژمارەی کوژراوان بەفەرمیی نازاندرێت چەند کەسە.