بەڵگە؛بڕوانامەى پەرلەمانتاریک هەڵدەوەشێتەوە بەهۆى غەشکردنەوە

  • November 22, 2019
  • 1188 Views
بەڵگە؛بڕوانامەى پەرلەمانتاریک هەڵدەوەشێتەوە بەهۆى غەشکردنەوە

بەهۆی غەشکردنەوە پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی دەکەوێت و بڕوانامەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست (وڵات) کەوتووە، بەهمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان غەشی کردووە و بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، کۆمەڵێک کەس کە ناویان لەو بەڵگەنامەیەدایە فەرمانی زانکۆیی وەرگرتنیان یان کاندیدکردنیان لە خوێندنی باڵا لەوانە ماستەر و دکتۆرایان هەڵدەوەشێتەوە لەبەرئەوەی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیان ساختەیە و بەىی هیچ بنەمایەکی یاسایی ئەو مافەیان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە دەخرێنە لیستی ڕەش و بۆیان نیە پێشکەشی خوێندنی باڵا_ ماستەر و دکتۆرا بکەن لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەپێی بەڵگەنامەکە، لەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە ناوی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەهمەن کاکە عەبدوڵاش هەیە کە ئێستا پەرلەمانتارە لەسەر لیستی فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان.

سەرچاوە:تۆڕى میدیاى ژیان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو