داوای لەسێدارەدانی بكوژانی مەلا هۆشیار ئیسماعیل دەکرێت

  • November 23, 2019
  • 317 Views
داوای لەسێدارەدانی بكوژانی مەلا هۆشیار ئیسماعیل دەکرێت

مامۆستایانی ئایینی سەربە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەن بڕیاری لەسێدارەدانی بكوژانی مەلا هۆشیار ئیسماعیل واژۆ بكات و بڕیارەكەش جێبەجێ بكرێت.


ئەمڕۆ لە سێیەمین ساڵڕۆژی كوشتنی مەلا هۆشیار ئیسماعیل، كە پێشنوێژ و وتارخوێنی یەكێك لە مزگەوتەكانی هەولێر بوو، جەعفەر ئەڵماس بەرپرسی ناوەندی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەكی خوێندەوە و داوایكرد سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری دادگا بۆ لەسێدارەدانی مەلا هۆشیار واژۆ بكات و بڕیارەكەش جێبەجێبكرێت، بەوپێیەی لە قورئانی پیرۆزدا ئایەتی (قەصاص) رێگەی بە سزادان و تۆڵەكردنەوە داوە.


مەلا هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان بوو لە هەولێر، هەروەها سەرۆكی لقی هەولێری زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی بوو، شەوی 22 لەسەر 23ی تشرینی دووەمی 2016 لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە هەولێر دەستڕێژی گوللەی لێكرا و كوژرا، تۆمەتبارانیش دەستگیركران و دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركردون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو