هەسەدە: گومان لەڕووسیا دەکەین بۆئاگربەست لەسوریابن

  • November 24, 2019
  • 478 Views
هەسەدە: گومان لەڕووسیا دەکەین بۆئاگربەست لەسوریابن

هەسەدە رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا لەلایەن رووسیاوە پشتگوێ دەخرێت و ئەمەش وادەکات گومان بکەین لە رۆڵی رووسیا لە گەرەنتی کردنی ئاگربەست لە سوریا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەدەکات لە سێ قۆڵەوە زۆر بە دژواریی تۆپباران و هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر شارۆچکەی عەین عیسا دەستی پێکرد، ئەمەش بە بەشداریی گرووپە چەکداروەکانی سەر بەتورکیا و سوپای ئەو وڵاتە روویدا.

هەسەدە ئاماژەی بەشکردوە، پشتگوێخستنی هێرشەکان لەلایەن رووسیاوە دەری دەریدەخات کە گەلێک گومان بکەین رۆڵی رووسیا لە گەرەنتی کردنی ئاگربەست دا لە چارەسەریی سیاسیی سوریا دا چییە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە راگەیاندراوەکەدا جەختیکردوەتەوە، ئەم هێرشە بە بەرچاوی هێزەکانی رووسیا ئەنجامدەدرێت لە کاتێدا ئەوان بۆ گرەنتی کردنی ئاگربەست لەوێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو