مەسرور بارزانی چی دەکات!!

  • November 24, 2019
  • 315 Views
مەسرور بارزانی چی دەکات!!

غالب محمد عەلی – سۆشیال میدیا

مەسرور کار بۆ کۆمپانیایەک دەکات نەک بۆ حکومەتی هەرێم

به‌شداریكردنى شێخ باز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى
كۆمپانیاى كار گروپ، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا جێگاى سەرسورمانە

بە هۆی دوو هۆکار :


یەکەم : کۆمپانیای کار کە جێبەجێکارەکەی شێخ بازە، لیژنە لە سەر کۆمپانیاکەی دروست کراوە و بەندە لە لیژنەکەم و تومەتبارە بەگەندەڵی و مەلەفەکەیشمان داوە بە بەگژاچوونەوەی فەسادلە عیراق کە (عادل عبدالمهدی) سەر پەرشتی دەکات.


دوەم : بە چ حەقێک، مەسرور بەرزانی کەسێک کە هیچ پلەیەکی حکومی نیە دەکاتە دەم راست خۆی لە گەڵ عیراق گفتوگۆ بکات کە خۆی بەر پرسە لە بەشێکی زۆر بەهەدەردانی سامانی هەڕێمی کوردستان لە بواری نەوت وسوتەمەنی و غازی ماڵان و کارەبا، هەر وەها لە سەر ئەو گرێبەستەی کە کردویەتی لە گەڵ وەزیری کارەبا و نەوت عیارق کە دنیایە گەندەڵی تێدایە و دراوە بە دەستی نەزاهە، وەکو وا بێت ئەو حکومەتی هەرێمە بەرپرسێکی پاکی تێدا نەبووە هەتا کەسێکی گەندەڵ وەک وەفد بێنێت.


پێم سەیرە وەزیری دارای و وەزیرەکانی تر بێ دەنگ بێ دەنگ دانیشتوون لە گەڵ بازرگانێک هاتوون کە کۆمپانیاکەی گەندەڵترین کۆمپانیایە، چونکەئەمەیش وا دەکات عیراق بە چاویکی تر سەیری ئەم وەفدە بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو