١٦٠ ئەندامی داعش گیراون کە بەشداری جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردوە

  • November 27, 2019
  • 306 Views
١٦٠ ئەندامی داعش گیراون کە بەشداری جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردوە

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کە لە لێکوڵینەوەکانیاندا ناسنامەی زیاتر لە١٦٠ ئەندامی داعشیان ئاشکراکردوە، کە دەستیان هەبووە لە کوشتن و جینۆساید کردنی ئێزییدییەکاندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٢٧، كەريم ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی داعش دژ بە ئێزییدییەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە رۆژنامەی “الشرق الأوسط”ی رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکاناندا ناسنامەی زیاتر لەر١٦٠ ئەندامی چەکدارانی رێکخراوی داعشمان ئاشکراکردوە، کە تۆمەتبارن بە کوشتن و کۆمەڵکوژکردن و جینۆساید کردنی ئێزیدییەکانی باکووری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ و لە دادگاش سکاڵایان لەدژ تۆمار دەکەین.

ئێزییدییەکان لە شەنگال، شێخان، موسڵ و بەگشتیی لە باکووری عێراقدا دەژین، ساڵی ٢٠١٤ هێزەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ، شەنگالیان جێهێشت و هەڵهاتن هەزاران ژن و کچ و گەنجی ئێزییدیی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران و بەدیل گیران و لە بازاڕەکاندا فرۆشران و هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان دیارنییە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو