١٢ گەنجی باشووری کوردستان، لە سەرەتای هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆسەر ئەو رۆژئاوا بۆ پشتیوانی چوونە ئەو پارچەیەی کوردستان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا پارتیی دیموکراتیی کوردستان بێسەروشێنیان دەکات دوای ئەوەی سوپای تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی رۆژئاوی کوردستان دەستپێکرد، ژمارەیە لە گەنجانی باشووری کوردستان ، بۆ پشتیوانی سەردنی رۆژئاوای کوردستانیان کرد.
ئەو ١٢گەنجە کاتێک هەفتەیەک بەر لە ئێستا کە لە رۆژئاوای کوردستان گەڕاونەتەوە، لە خاڵی سنووریی فیشخابوور و سێمێڵکا، هێزەکانی ئاسایشی پارتیی دیموکراتیی کوردستان دەستگیریان دەکات و ئەو هەفتەیەکە چارەنووسیان نادیارە و بێسەروشوێنن و هۆکاری دەسگیرکردنەکەیشیان نازاندرێت چییە.
رۆژی ٢٠١٩/١٠/٩، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هێرشیان کردە سەر خۆرئاوای کوردستان و چەندین شار و گوندیان داگیرکرد، بەو هۆیەوە، هەر وەک شەڕی کۆبانی و شەڕەکانی تری رۆژ ئاوای کوردستان گەنجان لەباشووری کوردستانەوە بۆ پشتیوانیی چوونە ئەو پارچەیەی کوردستان.