لاهور شێخ جەنگی: یەکیتى ئەمرۆبڕیارە دروستەکە دەدات

  • December 5, 2019
  • 333 Views
لاهور شێخ جەنگی: یەکیتى ئەمرۆبڕیارە دروستەکە دەدات

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردايەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیارە دروستەکە دەدات.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت” هەموو دڵسۆزانی يەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە كە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردايەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیارە دروستەکە دەدات”.

وا بڕیار بوو رۆژی ٧ی ئەم مانگە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئەنجامبدرێت، بەڵام تا ئێستا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجام نەدراوە، بۆیە پێدەچێت چەند رۆژێک دوابخرێت، شەوی رابردوش ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ده‌بێت لەم مانگه‌دا كۆنگره‌ ببه‌سترێت  و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌،  لەکاتی دواخستنیدا بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە”.


ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو