سه‌رچاوه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان رایانگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره‌ی شه‌وی رابردو كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی نزیك پردی سنه‌ك له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، 18 كه‌س به‌لانی كه‌مه‌وه كوژراون و 60ی دیكه‌ش برینداربون، كه پۆلیسیشیان تێدایه.
شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆوه هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر گۆڕه‌پان و باڵه‌خانه‌ی گه‌راجی ئۆتۆمبێلی سنه‌ك له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا و ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی گه‌راجه‌كه‌یان سوتاند.
له پاش روداوه‌كه، كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان بڵاویكرده‌وه، كه 18 كه‌س به‌لانی كه‌مه‌وه كوژراون و چواریان پۆلیسن، هه‌روه‌ها 60ی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بۆته شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی به‌غدا و وه‌ك یه‌كێك له بنكه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن و خۆپیشانده‌ران شه‌و و رۆژ تێیدا ده‌مێننه‌وه.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامارانه، خالد محنا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه و ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش بریتییه له كوژرانی چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی و برینداربونی 80ی دیكه.